ئەمریکا بەڵگەکانی کوشتنی خاشقچی بڵاو دەکاتەوە

دوابەدوای فەرمانی دادگایەکی ناوچەیی لە ئەمریکا، ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندی ئەو وڵاتە" سیا"، بەشێک لە بەڵگەکانی پێوەندیدار بە کوژرانی جەماڵ خاشقچی، نووسەرە ڕەخنەگرەکەی عەرەبستانی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبی، بەشێک لە بەڵگەکانی پێوەندیدار بە کوژرانی خاشقچی، ڕۆژنامەڤانی ڕەخنەگری سعوودی لە لایەن ڕێکخراوی ناوەندی ئەمریکا، سیا وە بڵاو بووەوە.

بە پێی فەرمانی دادگای ناوچەیی، بنکە ئەمنیەتییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەوبەدوا ئەرکیانە لە سەرە تا بە شێوەی مانگانە بەڵگەکانی پێوەندیدار بە کوژرانی خاشقچی بڵاو بکەنەوە.

لە بەشێکی تر لە ئەو بەڵگانە ئاماژە کراوەتە سەر هەواڵ و ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی وەلیعەهدی عەرەبستان لە ڕووداوی کوژرانی خاشقچی و لە ئاکامە سەرەتاییەکانی کارناسانی سیا لە هەمان سەرەتای ڕووداوەکە، ئەگەری ڕوودانی ئاوەها کوژرانێک لە لایەن وەلیعەهدەی عەرەبستانەوە هاتووە.

بڵاو کردنەوەی ئەو بەڵگانە لە حاڵێکدایە کە پێشتر جینا هاسپل سەرۆکی ڕێکخراوی ناوەندی هەواڵگری ئەمریکا ،سیا، لە کۆبوونەوەی داخراوی مەجلیسی سێنای ئەو وڵاتە لە سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، وەلیعەهدی سعوودیی بە فەرماندەری کوژرانی خاشقچی زانیوە و وتبووی: موحەمەد بێن سەلمان بەرپرسی کوژرانی نامرۆڤانەی خاشقچییە و دەوڵەتی ترامپیش خەریکە ئەو باسە پاساو دەکات.

News Code 27909

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =