ترامپ لە گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق و سووریا تاوانبارە

پێنتاگۆن ڕایگەیاند کە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوەی خێرای هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و سەرەنج نەدان بە دیپلۆماسی لە عێراق یارمەتیدەری دەست پێکردنەوەی چالاکی داعش لە ئەو دوو وڵاتە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی رای یەوم، پێنتاگۆن بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند کە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوەی خێرای هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و سەرەنج نەدان بە دیپلۆماسی لە عێراق بە شێوەی نەخوازراو بووەتە هۆی دەست پێکردنەوەی چالاکی داعش لە ئەو دوو وڵاتە بووە.

لە ئەو ڕاپۆرتە کە لە کۆنگرە هێنراوەتە ئاراوە هاتووە: سەرەڕای ئەوەی کە ترامپ ڕایگەیاندبوو کە داعش شکستی هێناوە و خەلافەتکەی رووخاوە بەڵام داعش ئێستا ١٤ تا ١٨ هەزار چەکدارەی هەیە و پرسێکی گرینگی دیکە ئەوەیە کە ئەو گرووپە شێوەی بەدەست هێنانی داهاتەکەی لە سیستەمی ماڵیات وەرگرتنەوە بۆ باج سەندن لە خەڵکی سڤیل و ڕفاندنی مرۆڤەکان بۆ وەرگرتنی فدیە گۆڕاوە و ئەم شێوەشە بۆ شوێنگیری داهاتی ئەو گرووپە دژوارە.

پێنتاگۆن درێژەی دا: کەمپی الهول کە هەزاران ئاوارەی لە حەسەکە هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە خۆ جێ داوە، شوێنێکی باش وەرگرتنی ئەندامی نوێی داعش دێتە ئەژمار، چونکوو هێزەکانی دەوڵەت توانای پاواستنی ئەو ناوچەیەیان نییە.

News Code 27839

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =