ئەمریکا سەبارەت بە ناوچەی ئارامی سووریا خەریکە لە تورکیا نزیک دەبنەوە

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایدەگەیەنێت کە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ شاندی ئەمریکا سەبارەت بە ناوچەی ئارام لە سوریا ئەرێنی بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاکار دوای کۆبونەوەی لەگەڵ شاندی ئەمریکا کە ئەمرۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆبونەوە وتی" پلانەکانمان سەبارەت بە ناوچەی ئارام و جێگیرکردنی یەکەی سەربازی ئامادەیە."
ئاکار ئاماژەشی بەوەدا، کە بە شاندە ئەمریکیەکەیان راگەیاندووە: تورکیا خوازیاری کاری پێکەوەییە لەگەڵ ئەمریکادا.
وتیشی:"دەبینین هاوتا ئەمریکیەکانمان زیاتر لە بۆچونەکانی ئێمە نزیک دەبنەوە." 
تورکیا دەیەوێت بە قوڵای ۳۲ کیلۆمەتر ناوچەی ئارام لە ناوچەکانی باکوری سوریا دروست بکات، هاوکات پلانی ئەنجامدانی لەشکرکێشی بۆ ئەو ناوچانە دادەرێژێت کە هێزە کوردییەکان تیایدا جێگیربوون.
 

News Code 27811

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =