بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ماڵپەڕی راگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری، ئایەتوڵڵا خامنەیی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 16ی گەلاوێژ لە گەڵ گەنجانی هەڵکەوتە و خاوەن میدال لە ئۆلەمپیادە زانستییەکانی جیهان و هەروەها ئەندامانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی والیباڵی گەنجانی وڵاتە کە بوونە پاڵەوانی جیهان دیداریان کرد.
ڕێبەری لەم دیدارەدا وتیان: پێشکەوتنی زانستی بەسوود بە وڵات، بە ڕوانگەیەکی شۆڕشگێرانە و لەسەر بنەمای فیکرەی ئیسلامی دەلوێت و دەبێ گەنجانی بلیمەت، ئامانجی سەرەکی خۆیان بکەنە دەست گەیاندن بە سنوورەکانی زانست و تەکنۆلۆژیا و بەرەوپێشەوە بردنی ئەم سنوورانە.
ڕێبەری لەم دیدارەدا وتیان کە گەنجانی هەڵکەوتە و وەرزشوان هیواکانی داهاتووی شۆڕش و وڵاتن.
ڕێبەری ڕوو لە گەنجان کە میدالیاکانیان پێشکەشی ڕێبەری کردبوو، ڕایانگەیاند: ئێمە شانازیتان پێوەدەکەین و سەربەرزی ئێوە سەربەرزی گەل و هەموو لایەنگرانی نیزامە.
زیادیشیان کرد: سەرەڕای هەموو هەوڵەکانمان کە دوای سەرکەوتنی شؤڕش بە تایبەتی لە بیست ساڵی دواییدا سەبارەت بە جووڵەی زانستی و تەکنۆلۆژیا ئەنجام دراوە بەڵام ئێمە هێشتا بێ بەشی و دواکەوتوویی زۆرمان هەیە و گرینگترین ئەرکی بەرەی گەنجی هەڵکەوتە، جگە لە درێژەدان بە ڕێگای سەرکەوتنی زانستی، بەرەوپێش بردنی سنوورەکانی زانست و تەکنۆلۆژیایە.
جەختیشیان کرد کە چاوەڕوانیان ئەوەیە کە گەنجانی هەڵکەوتە و بەرەی داهاتوو، سەدان جۆرە نانۆ و دیاردەی نەناسراوی زانستی بوونەوەر ناسی بدۆزنەوە و بەردەوام بن لە پێشکەوتن و بەرەوپێش بردنی وڵات.
Your Comment