بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە ئۆپراسیۆنێکی نوێی وڵاتەکەی لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە باکووری سووریا هەواڵی دا.
بە ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز، مارک سپێر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی وتی: ئێمە ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنین کە هەر جۆرە هەوڵێکی تاک لایەنە لا لایەن تورکیاوە قبووڵ نەکراو دەبێت.
سپێر لە درێژەدا وتی: کارێک کە ئێمە بڕیارە ئەنجامی بدەین ڕێگری لە هێرشێکی تاک لایەنەیە کە دیسان دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە لە بەرژەوەندییە دوو لایەنەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا و هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا لە باکووری ئەم وڵاتە.
بۆچوونی ئێوە