بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سانا، سەرچاوەگەلی سووریا لە دۆزرانەوەی تۆڕێلی تونێلیی بە جێ ماوە لە تیرۆریستان لە هاوێری باکووری حەما هەواڵیان دا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، سوپای سووریا لەم دواییەدا لە هاوێری باکووری رۆژئاوایی حەما تۆڕێک لە تونێل و بنکەگەلی تیرۆریستانی لە مەزراکانی حەسریا لە باکووری رۆژهەڵاتی گوندەکانی جەبین و تەل مەلەح دۆزییەوە.
سەرچاوەگەلی سووری بە ئاماژە بە دۆزرانەوەی چەک و چۆڵێکی زۆر لە ناو ئەو تونێلانە، ڕایانگەیاند: ئەو تونێلانە بە جیهازاتی تایبەتی ئەنجام دراوە کە لە ناوچە ئازاد کراوەکانی غەوتەی رۆژهەڵاتی و ناوچەگەلی باشووری سووریا لە بندەستی تیرۆریستانیشدا دەبیندرێ و لە خۆیدا سەلمێنەری هاوکاریی نێوان تیرۆریستان و ڕژیمی زایۆنییە.
Your Comment