بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النشره"، هێزە ئەمنییەکانی سووریا هەمدیسان ڕێژەیەکی زۆری چەک و چۆڵی سەربازیی بە جێ ماوەی ئەمریکیان لای تیرۆریستانی ئەو وڵاتەدا دۆزییەوە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە لە نێوان ئەو چەک و چۆڵە کە لە ناوچەی باشووریی سووریا دۆزراوەتەوە، ژمارێک مووشەکی ئەمریکیی تاویش دەبیندرێ.
شایانی باسە، پێشتریش هێزەکانی سووریا لای گرووپە تیرۆریستییەکان، دەستیان بە سەر چەک و چۆڵی ئەمریکی و ئیسرائیلیدا گرتووە.
Your Comment