مەریوان میوانداری مێهرەجانی نێونەتەوەیی یارییە ناوچەییەکان

مێهرەجانی نێونەتەوەیی یاریگەلی خۆجێی و ناوچەیی بە ئامادەبوونی تیمگەلێک لە عێراق، ئازەربایجان، گورجستان و ئێران لە رۆژانی ٧ و ٨ی خەرمانان بە میونداریی مەریوان بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی شاندی گوند و یاریگەلی خۆجێی و ناوچەیی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەم مێهرەجانە سالانە بەڕێوە دەچێت و ٢٠٠ جۆر یاری و ڕکابەریی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت کە بۆ ئەمساڵ بڕیارە لە رۆژانی ٧ و ٨ی خەرمانان بە ئامادەبوونی تیمگەلێک لە عێراق، ئازەربایجان، گورجستان و ئێران لە ساری مەریوان بەڕێوە بچێت.

هوشەنگ ئەمینی بە ئاماژە بە کرانەوەی ٦ کلاسی داوەری و ڕاهێنەری تا کۆتایی ئەمساڵی هەتاوی، ڕاشیگەیاند: هەوڵ دەدرێت لە ماوەی رۆژانی مێهرەجان، یەکەمین مێهرەجانی وێنەگری بە مژاری یاریگەلی خۆجێی و ناوچەیی لە کوردستان بەڕێوە ببەین.

ئەمینی بە ئاماژە بە بەڕێوەبردنی زۆرەبانی چۆخانی وەک وەرزشێکی ناوچەیی لە مێهرەجانی نێونەتەوەیی یاریگەلی خۆجێی و ناوچەیی مەریوان، ڕوونی کردەوە: لە ئێستاوە ١٠ کۆمیتە بە ناوەکانی زۆران، ڕاهێنان، گوندی، داوەران، ڕاهێنەران، برای تۆنیت، تۆپی پێ، فەرهەنگی، پێشەنگەکان، تیر و کەوانی نەریتی چالاک کراون.

ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی بە بوونی هەزار و ٦٠٠ گوند بە ٤٧٢ هەزار و ٨٧٦ کەس جەماوەر لە کوردستان وەک دەفرایەتییەک بۆ مێهرەجانی یاریگەلی خۆجێی و ناوچەیی کرد و وتیشی: هەوڵ دراوە لە یاریگەلێک لە نەناسراوە ماونەتەوە و پشتگوێ خراون، لە خولی ئەمساڵی مێهرەجاندا بدۆزرێنەوە و ڕوونوێنی بکرێن.

News Code 27734

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =