گفتوگۆی پەمپەئۆ لەگەڵ مەسروور بارزانی/ جەخت لە چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا کرا

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, مایک پەمپۆ لە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسروور بارزانی  ڕایگەیاند: ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەتایبەتی لە بواری ئەنجامدانی چاکسازی. 

بەپێی راگەیێندراوی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوبارە پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان خواست، جەختیشی لە گرنگی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە. 

ئاماژەشی بەوە دا، حکومەتی ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بەتایبەتی لە بواری ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری.

هەروەها خۆشحاڵی خۆشی بەرامبەر سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشاندا و رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هانی هەردوولا دەدات بۆئەوەی لەڕێگەی گفتوگۆوە کێشەکانیان چارەسەربکەن.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا پێویستە بە شێوەیەک بێت کە ماف و ئەرکی هەموو لایەک لەبەرچاو بگیرێت. 

هاوکات باسکردن لە گرنگیی بەردەوامبونی یارمەتییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکەیان بوو.

News Code 27573

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =