ناودارانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا دەناسرێن

بە فەرمانی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا بڕیار دراوە تا کومیتەیەکی لێزانی بۆ ناسینەوەی ناودارانی پارێزگا پێک بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسەوار و ناودارانی پارێزگا لە ئەمساڵ کە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە شوێنی ئیدارەی پارێزگا بەڕێوە چوو، وتی: ناودارانی ئەدەبی و فەرهەنگی پارێزگا نابێ لە بیر بکرێن. ئەوان سەرمایەیەکی گەورە بۆ کۆمەڵگان و بەرنامەڕێزی بۆ کەڵک وەرگرتنی زیاتر لێیان زەروورییە.

موحەمەد مەهدی شەهریاری وتیشی: خەڵکی پارێزگا ڕێزی تایبەتیان هەیە بۆ ئەدیبان و کەسایەتییە فەرهەنگییەکانی خۆیان و ئەرکی ئێمەش ئەوەیە کە بە بەرنامەڕێزی بۆ شرۆڤەی ئاسەوار و ڕێز گرتنی لێیان، پارێزوانی بکەین لە ئەو فەرهەنگە و ئەوە بگوازینەوە بۆ بەرەی نوێمان.

ناوبراو درێژەی دا: پرسی گواستنەوەی کتێب و بەڵگە مێژووییەکانی پارێزگا کە لە تەورێزە، شوێنگیری بکرێت و هەوڵی پێویست بدرێت بۆ کردنەوەی ناوەندی بەڵگەکانی پارێزگا.

پێشتریش بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕێکخستنی مۆزەخانەی ناوداران بە جەخت لە سەر کەسایەتییە مێژووییەکانی ناوچەکە هەواڵی دابوو.

News Code 27527

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =