سنووری بووکەماڵ لە نێوان عێراق و سووریا دەکرێتەوە

سەرچاوەیەکی سووری لە هەوڵی دیمەشق و بەغدا بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی سنووری بووکەماڵ – قایم لە سنوورەکانی نێوان دوو وڵات هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە باڵوێزخانەی عێراق لە دیمەشق رایگەیاند: دەوڵەتەکانی سووریا و عێراق سەبارەت بە ڕێڕەوی سنووری ئەلبوکەمال- قایم لە سنوورەکانی دوو وڵات، ڕێک کەوتن.

 سووریا و عێراق سێ ڕێڕەوی سنوورییان هەیە کە ڕێڕەوی «الیعربیه- ربیعه» لە ئێستادا لە دەستی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیدایە، ڕێڕەوی «التنف- الولید»  لە کۆنتڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدایە و ڕێڕەوی «البوکمال- القائم» لە دەستی دەوڵەتی سووریایە.

News Code 27524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =