جوانییەکانی سروشتی سەقز و بانە/ کەرەفتوو گرینگترین شوێنی مێژوویی کوردستان

پارێزگای کوردستان بە سروشتی جوان وناوازەی خۆیەوە, ناوچەیەکی سەرەنج ڕاکیش بۆ گەشتیارانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوچە کوردنشینەکان بە هۆی شوێنگەی جوگرافیاییانەوە خاوەن سروشتی تایبەت و بێ وێنەن و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە هەر لە سەرەتای مێژووەوە دڵی مرۆڤ بۆ نیشتەجێ بوون لە ئەو شوێنگە بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.

کتێب و بەڵگە مێژووییەکان و هەروەها بەڵگە بەرچاوەکان کە هەر ئێستا ماون ئەوە دەسەلمێنێت کە یەکێک لە کۆنترین شوێنەکان کە مرۆڤ هەڵیبژاردووە بۆ ژیان ناوچەی کوردەوارییە.

یەکێک لە پارێزگا کوردنشینەکانیش پارێزگای کوردستانە کە هەم لە باری سروشتییەوە و هەم لە باری مێژوویی و فەرهەنگی و بازرگانییەوە ساڵانە گەشتیاری زۆر بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

لە ئەم زنجیرە ڕاپۆرتەدا کە بەشی یەکەمی پێشتر بڵاو بووەوە و ئێستا بەشی دووهەمی پێشکەش کراوە، هەوڵ دراوە کە بەشێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای کوردستان بخرێتە بەرچاوی خوێنەرانەوە.

لە بەشی ڕابردوو هەوڵ درا بە یارمەتی سەرۆکی گرووپی گەشەی گەشتیاری ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی کوردستان شوێنە گەشتیارییەکانی سنە، هەورامان و مەریوان باس بکرێت لە ئەم بەشەشدا لە سەر شوێنە گەشتیارییەکانی سەقز و بانە و دیواندەرە باس دەکرێت.

قەڵای مێژوویی زیویە و بازاڕی کۆنی شاری سەقز

سەرۆکی گرووپی گەشەی گەشتیاری ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی کوردستان لەم بارەوە وتی: ئەگەر بمانەوێت بچینە شاری سەقز، قەڵای زیویە دەبینین کە لە ٥٥ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژاوای شاری سەقزەوە خۆی دەنوێنێت، زیویە لە باری مێژووییەوە گرینگایەتی زۆری هەیە و باشتر وایە لە ڕێنوێنی گەشتیاری بۆ ئاشنایی لە گەڵ ئەو قەڵا کەڵک وەربگیردرێت تا چێژی زیاتر لە ئەو شوێنە مێژووییە ببەن. زیویە لە پاڵ ئەشکەوتی کەرەفتوو کە کە مەودایەکی ٤٥ خولەکیان هەیە دەتوانێت ڕێگایەکی زۆر باش بۆ سەفەر و گەشت و گوزار بێت.

کارناسی گەشتیاری ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی کوردستان زیادی کرد: سەقز بە ئو بازاڕە کۆنەوە کە هەیەتی خۆی دەنوێنێت، کاروانسەرای کۆنی تاجوانچی یەکێکی تر لە ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو شارەیە کە لە بەشی ڕۆژاوای حەمامی حاجی ساڵح جێی گرتووە. مزگەوتی دوو منارەی مێژوویی سەقز شازترین و بەرچاوترین بینای ئەو شارەیە. هەروەها کۆگای گەشتیاری زۆزانیش لە ئەو شارە بۆ گەشتیاران هەیە.

ناوبراو وتیشی: شاری سەقز بە هۆی هەبوون لە سەر ڕێگای پارێزگای ئازەربایجان و کوردستان شارێکی پێوەندییە و هەروها دەتوانرێت لە ئەو شارە بۆ چوون بۆ شاری بانە کە یەکێک لە شارە بازرگانییەکان لە کوردستانە، بەرنامەڕێزی بکرێت.

بانە، شاری بازرگانی و گەشتیاری

سەرۆکی گرووپی گەشەی گەشتیاری میراتی فەرهەنگی کوردستان وتی: پاش شاری سەقز، دەگەینە بانە کە زیاتر وەکوو شارێکی بازرگانی بە هۆی هەبوونی ژمارەیەکی زۆر ناوەندی کڕین و سەنتەر ناسراوە، بەڵام ملەی خان، دەریاچەی ئاوبەندی سەبەدلو، گوندەکانی نجنە و هەفتاش بە هۆی هەبوونی قورئانی مێژوویی، گوندی بیان دەرە و دارە پیرەکانی، ناوچەی گەشتیاری دوکانان، پارکی پیر موراد، کێوی ئاربابا، ناوچە گەشتیارییەکان سۆرین و بویین و گوندەکانی شوی و هەروەها مسجە لە شوێنە گەشتیارییە سروشتییەکانی تری شاری بانەن.

ئەشکەوتی کەرەفتووی دیواندەرە، گرینگترین شوێنی مێژوویی کوردستان

ناوبراو وتیشی: بەڵام گرینگترین شوێنی گەشتیاری مێژوویی پارێزگای کوردستان ئەشکەوتی کەرەفتووە کە لە دابەش کردنە نوێیەکان سەر بە شاری دیواندەرە لە بەرچاو گیراوە و بە نەژیارڤانی تایبەتی خۆی لە چوار نهۆم چێ کراوە. ئەو ئەشکەوتە یەکێک لە ئەو شوێنانەیە کە گەشتیاری زۆر ڕووی تێدەکات کە باشترین وەرز بۆ سەردانیشی بەهار و هاوینە. سروشتی دڵڕفێنی ناوچەی ساراڵ و چل چەمەش بۆ کەژەوانان و گەشتیاران یەکێکی تر لە شوێنە گەشتیارییەکانی شارستانی دیواندەرەیە.

News Code 27515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =