AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ٢٨ ١٠:٢٢

عێراقچی ڕایگەیاند:

داخستنی فڕۆکەی بێ فڕۆکە وانی ئێران لە گەرووی هۆرمۆز درۆیە

داخستنی فڕۆکەی بێ فڕۆکە وانی ئێران لە گەرووی هۆرمۆز درۆیە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەتیکردەوە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە گەرووی هۆرمۆز داخرابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێرتن لە کاردانەوە بە پاگەندەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئێمە هیچ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانمان لە گەرووی هۆرموز لە دەست نە داوە.

سەید عەباس عێراقچی, جێگری سیاسب وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتر نووسی: ئێمە هیچ پەهپادێکمان لە دەست نەداوە نە لە گەرووی هۆرمۆز و نە هیچ جێگایەکی دیکە دا.

جەختیشی کرد: نیگەرانم کە پاپۆڕی یوو ئێس ئێس باکسێر بە هەڵە فڕۆکەیەکی خۆیانی کردبێتە ئامانج.

شیاوی ئاماژەیە دۆناڵد ترامپ ڕۆژی ڕابردوو پاگەندەی کرد کە پاپۆڕی یوو ئێس ئێس باکسێری ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی داخستووە.

News ID 27494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha