لەیلا گۆڤەن لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاسایی خوارد

لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان، پاش یەک سال لە هەڵبژاردنی بە نوێنەریی حەکاری، ئەوڕۆ بە ئامادە بوون لە پەرلەمان و بەجێ هێنانی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن بە فەرمی کاروباری نوێنەرێتیی دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی دیوار، لیلا گوڤەن، نوێنەری حەکاری لە پەرلەمانی تورکیا و لە پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) پاش یەکساڵ لە هەڵبژاردرانی ئەوڕۆ بە ئامادەبوون لە پەرلەمان و بەجێ هێنانی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن بە فەرمی کاروباری نوێنەرێتیی دەست پێکرد.

هەڵبژاردنەکانی ٢٥ئەمین خولی نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە لەیلا گوڤەن لە زیندان بوو. ئەو لە کاتی هەڵبژاردرانی بە نوێنەری حەکاری هەر لە زیندان ڕاگیرا و پاشان بە هۆی مانگرتنی ٢٠٠ رۆژەی لە خواردن و دۆخی نەگونجاوی تەندروستیی لە زیندان ئازاد کرا. گوڤەن بەوەشەوە دوای ساڵێک لە هەڵبژاردرانی توانی بچێتە پەرلەمانی تورکیا.

ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە، مانگرتنی ٢٠٠ رۆژەی لە خواردن تەنیا پاش بڵاوبوونەوەی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ کۆتایی هێنانی مانگرتنەکان، کۆتایی پێ هێنا و پاش تێپەڕاندنی ڕەوتی دەرمانیی ئەوڕۆ بە ئامادەبوون لە پەرلەمان و بەجێ هێنانی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن بە فەرمی کاروباری نوێنەرێتیی دەست پێکرد.

News Code 27368

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =