بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامە دیوار، ئەو دامەزراوە کە کار لە سەر لێکدانەوە و شرۆڤەی گرتە ڤیدیۆییەکانی داعش دەکات لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە داعش هەڕەشەی جیدی لە ئەردۆگان و وڵاتی تورکیا کردووە.
لەم ڤیدیۆیەدا کە ۵ خولەک و ۲ چرکەیە و ڕێکەوتی ۱۰ی جوولای ۲۰۱۹ بڵاوبووەتەوە، تیرۆریستێکی داعشی بە زمانی تورکی ئەستەنبۆڵی قسە دەکات و بە ناساندنی تورکیا بە ویلایەتی تورکیا هەڕەشە لەم وڵاتە و سەرۆک کۆمارەکەی دەکات
لەم گرتەیەدا پێنج کەسی ئەندامی داعش ئامادەن کە ئەوەیان بە تورکی قسە دەکات، ناوی ئەبوو قەتادە تورکیە.
لە کۆتاییدا پێنج تیرۆریستەکەی داعش بەیعەت بە ئەبووبەکر بەغدادی ڕێبەری تیرۆریستانی داعش دەکەن.
شیاوی ئاماژەیە کە لەو ڤیدیۆیەی ۲۹ی ئاپڕیلی ۲۰۱۹ لە ئەبووبەکر بەغدادی بڵاوبووەوە، دۆسیەیەک بە دەستیەوەیە کە لە سەر نووسراوە ویلایەتی تورکیا.
Your Comment