کۆمەڵگا و فەرهەنگمان دەبێ ئاوێنەی باڵانوێنی کاریگەریی قورئان بێت

ئەمنیداری گشتیی کۆمەڵەی جیهانی ئەهلی بەیت (دخ) وتی: لە هەنگاوی یەکەمی شۆڕش قورئان‌خوێنان و حافزە گەورەکان لە جیهانی ئیسلامدا پەروەردە کران و ئێستا لە هەنگاوی دووهەمی شۆڕشدا هەلی مەیدانی و پراکتیکی فەرمانەکانی قورئان ڕەخساوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسیهەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا محەمەد حەسەن ئەختەری ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە کۆڕبەندی گەورەی قورئان و عێترەتی پارێزگای کوردستان، ڕایگەیاند: ئێستا پاش چل ساڵ لە شۆڕش هەنگاوی یەکەممان کۆتایی پێ هێناوە و لە گەڵ هەنگاوی دووهەم دەبێ دەسکەوتەکانی هەنگاوی یەکەم وەک ڕاهێنان، پاراستن و ڕێزنان لە گەورەکانی قورئان ببەینە قۆناغی پراتیگی.

ئایەتوڵڵا ئەختەری بیری هێنایەوە: هەنگاوی دووهەمی شۆڕش هەنگاوی مەیدانی و پراکتیکییە و دەبێ هەوڵ بدەین کۆمەڵگا و فەرهەنگمان قورئانی بێت و ببێتە ئاوێنەی باڵانوێنی کاریگەرییەکانی قورئانی.

ئەمینداری گشتیی کۆمەڵەی ئەهلی بەیت (دخ) ڕاشیگەیاند: کەسانێک کە هەوڵی ئاژاوەگێری و دووبەرەکی و ڕەگەزپەرەستی دەدەن، دەیانەوێ کۆمەڵگا لە دژی یەکتری راپەڕێنن و ئەوە بە پێچەوانەی پێوەرەکانی قورئانە و دەبێ هەوڵ بدەین بە ستایش و عیبادەت لە سای یەکگرتوویی و یەکپارچەیی ئیسلامی لە دژیان بوەستین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: لە ئێستادا زیاتر لە یەک ملیارد و ٧٠٠ ملیۆن مسوڵمان لە جیهاندا هەیە کە تا بەر لە شۆڕش ئەو ژمارەیە یەک ملیارد و ٢٠٠ ملیۆن کەس بوو و ئەوە لە سای بەرەکەتی نیزامی ئیسلامی ئێرانە کە بەوجۆرە شایەدی پەرەسەندنی جوگرافیایی موسڵمانان لە ئاستی جیهانین.

News Code 27352

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =