بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوە چوو، لە سەر پیوەندییەکان لە گەڵ چین و ڕووسیا لە چوارچێوەی بەرجام وتی: ئێران هیوای بە هیچ وڵاتێک نییە چ دۆستەکانمان وەکوو چین و ڕووسیا و چ وڵاتانی ئەورووپی و ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە جێبەجێ کردنی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئەندامەکانە.
مووسەوی سەبارەت بە شوێنگیرییەکان بۆ نەوت هەڵگرە ڕاگیراوەکەی ئێران، وتی: سەبارەت بە نەوت هەڵگرە ئێرانییەکە کە لە عەرەبستانە ئەبێ بڵێم کە ئەو نەوتهەڵگرە کێشەی تەکیکی هەیە و شوێنگیری کارە تەکنیکی و مافییەکانی دەکەین و هیواداراین هەرچی خێراتر ئەو نەوتهەڵگرە ڕێگای خۆی بگرێتە بەر.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: سەبارەت بە نەوتهەڵگرە کە لە جەبەلوتارێق ڕاگیراوە، هەوڵی جیدی لە بواری دیپلۆماسی و مافەوانیمان ئەنجام داوە و دوو جار باڵوێزی بریتانیا و یەک جاریش باڵوێزی ئیسپانیامان بانگهێشت کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: نازانم ئەو نەوت هەڵگرە دەیەویست بەرەو کام وڵات بڕوات بەڵام ئەوەی کە وتراوە ئەوەیە کە ویستوویە بچێتە سووریا بەڵام ئەوە هەڵەیە چونکوو ئەوە نەوت هەڵگرێکی تایبەت و گەورە بوو و هیچ یەکە لە بەندەرەکانی سووریا جێی ئەوەیان نییە کە ئاوەها نەوت هەڵگرێک تێدا لەنگەر بخات و بوەستێت.
مووسەوی وتی: داوا لە دەوڵەتی بریتانیا دەکەین هەرچی خێراتر ئەو نەوت هەڵگرە ئازاد بکات و ئێمە ئەو دزییە دەریاییە کە دەبێتە هۆی توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان قبووڵ ناکەین و هۆشداری پێویستیشمان داوە.
Your Comment