بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئێوارەی ڕۆژێ سێ شەمە ۱۱ی پووشپەڕ و لە میانەی ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد لە هۆڵی مەولەوی زانکۆ کوردستان، پەنێلێک بە ئامادەبوونی دکتۆر، کوردستان موکریانی، پڕۆفسۆر عەبدولڕەحمان ئاداک و پڕۆفسۆر میشل لیزنبێرگ و بە سەرۆک پەنێلی دکتۆر بەختیار سەجادی بەڕێوەبرا.
لەم پەنێلەدا دوکتۆر کوردستان موکریانی ، توێژەر و مامۆستای زانکۆی هەرێمی کوردستان بابەتێکی لەسەر وێنەی ڕەگەزی مێ لە نێو هونراوەی کوردی پێشکەش کرد.ک
پرۆفسۆر عەبدولڕەحمان ئاداک، لە کوردەکانی تورکیا و میوان لە شاری ماردینەوە، باسی لە کەسایەتییە دیارەکانی ئەدەب و وێژەی کورمانجی لە سەدەی ۱۹ و ۲۰ کرد.
بۆچوونی ئێوە