AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ١٠ ١١:٣٩

ڕۆژنامەوانی ئیسرائیلی:

نتانیاهۆ لە گەڵ داعشیش دەبێتە هاوپەیمان

نتانیاهۆ لە گەڵ داعشیش دەبێتە هاوپەیمان

ڕۆژنامەوانێکی ئیسرائیلی بە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی: ئەو ئامادەیە بۆ ڕزگار کردنی خۆی لە لێپرسینەوەکان تەنانەت لە گەڵ داعشیش ببێتە هاوپەیمان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، ڕۆژنامەوانێکی ئیسرائیلی بە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی: ئەو ئامادەیە بۆ ڕزگا کردنی خۆی لە لێپرسینەوەکان تەنانەت لە گەڵ داعشیش ببێتە هاوپەیمان تا لە شوێنگیری دادوەری لە سەر بەرتیل و خەیانەت لە ئەمانەت و کڵاوبەرداری ڕزگاری بێت.

بێن کسبیت، ڕۆژنامەڤانی ئیسرائیلی کە بە ڕەخنەی توند دژی نتانیاهۆ و ژنەکەی بەناوبانگە بە ئاماژە بە ڕەوتی پێکهێنانی کابینەی ئیسرائیل، وتی: نتانیاهۆ سەرەتا دەستەوداوێنی پارتە ئایینییەکان و پارتی ئاویگدور لیبرمان بۆ پاشەکشی کە هەڵوێستەکانی خۆ و پێکهێنانی کابینە بوو بەڵام نەگەیشتە ئامانجەکەی.

بن کبسیت وتی: دڵنیام ئەگەر داعش نوێنەرایەتیی لە پەرلەمان هەبوو، ئەگەری هەبوو نتانیاهۆ بۆ پێکهێنانی کابینە دانوستانی لە گەڵیان بکردایە هەرچەند بە هۆی نەبوونی داعشەوە لە پەرلەمان، نتانیاهۆ بە خراپتر لە داعش واتا پارتی ئییلت شکید کە بە هەڵوێستی توندڕەوانە بەناوبانگە، ڕوو دەکات.

News ID 27191

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha