ئاگر ٥٠ دۆنم لە لەوەرگەکانی کرماشانی سووتاند

فەرماندەی هێزی ئینتیزامی کرماشان لە ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ئاستی ٥٠ دۆنم لە زەوی و لەوەڕگەکانی دوو گوندی ئەو شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ حسێن بەراری وتی: ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە گوندەکانی کەمەرئاو و جامەشۆران بە هۆکاری نادیار بووە کە لە گەڵ ئاگاداربوونی بازگەی قەرەسوو هێزی فریاکەوتن و یارمەتی گەیاندن و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنەکە کران و پاش سێ کاتژمێر هەوڵی بەردەوامی ئەو هێزانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا و کوژاوە.

فەرماندەی ئینتزامی شاری کرماشان بە ئاماژە بە لێکدانەوەی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە لە لایەن پۆلیسی ناوچەوە، داوای لە خەڵکی و جوتیاران کرد کە بە ئاوردانەوە لە وەرزی گەرما خۆببوێرن لە ئاگرکردنەوە لە زەوی و زار و مێرگەکاندا.

News Code 27177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =