بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی "معا"، ناوچەگەلی جۆراوجۆری کەرتی رۆژئاوایی بۆ دووهەمین رۆژی بەردەوام شایەدی خۆپیشاندان لە دژی مامەڵەی سەدە و دانیشتنی مەنامە کە بڕیارە ئەوڕۆ و بەیانی بەڕێوە بچێت، بووە.
لە بەیتولەحم فەلەستینییەکان بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە ناوەندی شار، پلاکاردگەلێکیان لە ئیدانەکردنی دانیشتنی مەنامە هەڵدا و وێنەی ترامپیان سووتاند.
هەروەها هەزاران کەس لە نابلێس بە هەڵدانی ئاڵای فەلەستین، ئاڵای ڕژیمی زایۆنی و داوەڵی ترامپیان بە هێمای تووڕەیی لە ئاگردا سووتاند.
لە گەڵ وترانی دروشمگەلێکی وەک "فەلەستین فرۆشی نییە" و "قودس فرۆشی نییە" لە لایەن بەشداربووان لەو خۆپیشاندانانەدا، جیهاد ڕەمەزان لە بەرپرسانی بزووتنەوەی فەتح ڕایگەیاند: گەلی فەلەستین هاتوونەتە ئێرە هەتا بڵێن مامەڵەی ترامپ و دانیشتنی بەحرەین بە هیچ کۆ ناگات.
لە لایەکی دیکەوە غەزە شایەدی بەڕێوەچوونی مانگرتنی بەربڵاوە و داخرانی بانک و ناوەندگەلی بازرگانی، زانکۆ و ئۆرگانەکانی دیکەیە و بەرپرسانی بزووتنەوەی فەتح لەوبارەیەوە ڕایانگەیاندووە کە پەیامی خەڵکی فەلەستین بە داگیرکەران و دەوڵەتی ئەمریکا ئەوەیە کە ستەم درێژەی نابێ.
ئەم خۆپیشاندانە لە شارەکانی خەلیل و ئەریحا کە کەرتی رۆژئاوایی فەلەستینیشدا بەردەوام بووە و بەشداربووانی ئەو خۆپیشاندانانەش وێرای بایکۆتی مامەڵەی سەدە و دانیشتنی مەنامە، ڕایانگەیاندووە کە ئایدیای فەلەستین ماڵی و ئابووری نییە، بەڵکوو سەرزەوینە و گەلی فەلەستین دەستهەڵگری مافی خۆیان نابن و پێداگرن لە پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ بە پایتەختی قودسی رۆژهەڵاتی.
بۆچوونی ئێوە