AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ١ ١٤:٢٢

نیۆیۆرک تایمز بە شێوازێکی نوێ دەیگێڕێتەوە؛

هۆکاری پەشیمان بوونەوەی ترامپ لە هێرش کردنە سەر ئێران

هۆکاری پەشیمان بوونەوەی ترامپ لە هێرش کردنە سەر ئێران

مێدیایەکی ئەمریکی ڕوانگەی خۆی لە هۆکاری پەشیمان بوونەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەوڵی سەربازی دژی ئێران لە کاردانەوە بە داخستنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا شرۆڤە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیۆیۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار دەنووسێت یەکێک لە گرینگترین هۆکارگەلێک کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بڕیاری پاگەندەیی خۆی لە هەوڵی سەربازی دژی ئێران خۆی بوارد ئەوە بوو کە لە ناوخۆی دەوڵەتی واشنتۆن لە سەر ئەوەی کە نەوەکا فڕۆکەکە هەرێمی ئاسمانی ئێرانی بەزاندبێت؛ نیگەرانی هەبوو.

شیاوی باسە ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە فڕۆکە سیخوڕییەکە کە ڕۆژی پێنجشەممە داکەوت؛ هەرێمی ئاسمانی ئێرانی نەبەزاندووە و بە هەڵە هێرشی کراوەتە سەر.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت دەکات کە فڕۆکە سیخوڕییەکە کە تێکشکا بە هیچ لەونێک سەرەنجی نەداوەتە هۆشدارەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پێی دراوە.

News ID 27053

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha