AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٣١ ١٦:١٢

کارناسی ئەمریکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان: ئابڕوومان چوو

کارناسی ئەمریکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان: ئابڕوومان چوو

کارناسێکی ئەمریکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە گفتوگۆیەک لە کاردانەوە بە کردنە ئامانجی فڕۆکە ئەمریکییەکە لە لایەن ئێرانەوە ئەو ڕووداوە هۆی دەست دانی ئابڕوو و پلە و پایەی ئەمریکای وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕادیۆ ئەورووپای ئازاد، ئورلیکە فرانک، کارناسی ئەمریکی بەکارهێنانی سەربازی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە گفتوگۆیەکدا لە پێوەندی لە گەڵ کردنە ئامانجی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە ئێران ئاشکرای کرد کە بڕیار نەبوو ئەو فڕۆکەوانە بکرێتە ئامانج، بەڵام بە ئەو ڕووداوە ئەمریکا ئابڕوو و پلە و پایەی خۆیی لە دەست دا.

ئەو کارناسە ئەمریکییە کە خاوەن بڕوانامەی دکتۆرای پێوەندی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئاکسفۆردە، ئەو فڕۆکەیەی گەورەترین و گرانباییترین فڕۆکەی سەربازی سیخوڕی جیهان وەسف کرد کە لە هێزی دەریایی ئەمریکا بەکار دەهێنرا و تایبەت بە چالاکییە سیخوڕییەکان بوو.

بە وتەی ئەو کارناسە ئەمریکییە، فڕۆکە داخراوەکە، بە ناوی گەسکی کارەبایی زانیاری دەناسرا، چونکوو پڕە لە تەکنۆلۆژیای سیخوڕی پێشکەوتوو بۆ ئۆپراسیۆنە چاوەدێری و ناسینەکان.

News ID 27041

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha