بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی نیوەڕۆی ئەوڕۆ (پێنج شەممە) لە کۆنگرەی ٥٤٠٠ شەهیدی پارێزگای کوردستان لە شاری سنە، ڕایگەیاند: هەموو بیستتان کە سەر لە بەیانی ئەوڕۆ فرکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی لە کاتی هاتنە ناو ئاسمانی وڵاتەکەمان داخرا. ئەوە هەڵوێست و ژێستی سەرەکیی گەلی ئێران لە پێناو بەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانە و داخستنی فرۆکەی ئەمریکی پەیامێکی ئاشکرا و ڕوونە.
وتیشی: ئەو هەنگاوە سەلماندی کە پارێزەرانی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر هەر جۆرە دەستدرێژکاریی بیانی بەم وڵاتە، کاردانەوەی و بەرپرچ دانەوەی بەزەبر و کوشەندەی دەبێ.
سەردار سەلامی بە ئاماژە بەوەی کە سنوورەکانی وڵات هێڵی سووری ئێمەن، بیری هێنایەوە: هەر دوژمنێک دەستدرێژی بکاتە سەر وڵاتی ئێمە تێکدەشکێندرێت و ئەوە پەیامی ڕاشکاوانەی سەربازانی ئەم نیزام و شۆڕشەیە و ڕێزنان لە تەواوەتی سەرزەوینی و بەرژەوەندیی گەلی ئێران پرێنسیپێکی گرینگ بۆ ئێمە دێتە ئەژمار.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش دا: گەلی ئێران بە دوای شەڕ لە گەڵ هیچ وڵاتێکی دیکەوە نییە، بەڵام بە هەموو هێز و توانستەوە بەرگری لە سنوورەکانی خۆی دەکات.
ناوبراو لە درێژەدا بە وەسف کردنی کوردستان وەک سەرزەوینی خەڵکانی ئازاد و سەربەست، ئازا، دلێر، حیماسەخوڵقێن، بە ئەمەگ، جوامێر و وڵاتی هونەری بەرخۆدان، ڕایگەیاند: کوردستان لە پەنای دێزفوول نمانەی بەرخۆدان و خۆڕاگریی گەلی ئێرانە و دەکرێ کوردستان بە پایتەختی بەرخۆدان و پاوەجێی گەلی ئێران ناو بنرێت.
سەردار سەلامی بە شوبهاندنی کوردستان بە نگینی درەوشاوەیەک لە ئەنگوستیلەیەک بە ناو ئێران، ڕاشیگەیاند: خەڵکی کوردستان خاوەن فەرهەنگێکی دەوڵەمەند، وێژەیەکی چڕ و باوەڕێکی پتەون. خەڵکی کوردستان پڕاوپڕن لە هەست و سۆز و ڕۆحی جوامێری بەردەوام لە ناو ئەم سەرزەویندا دەخڕۆشێ و بوونی ٥٤٠٠ شەهیدی کوردستانی سەلمێنەری وەفاداریی ئەم خەڵکە بە نیزامە.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بیریشی هێنایەوە: هەر کۆمەڵگایەک کە بیەوێ وەفاداریی خۆی بسەلمێنێت، لە پێناو شتەکانیاد گیان و ماڵ و منداڵانی خۆی بەخت دەکا و پێشمەرگەلی موسڵمان نمانەیەک لە جۆرە وەفادارییە و مەیلی بە هەرمانی بوونی خەڵکی ئەم زێدەن.
Your Comment