بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنی کۆشکی سپی لە لێدوانێک بۆ "واشنتۆن فێری بیکەن" ئیدعای کرد: ئەمریکا خوازیاری دانوستان لە گەڵ رێبەرانی ئێران بۆ هێورکردنەوەی ناکۆکییەکانە.
ناوبراو لە هەمان کاتدا ئیدعایشی کرد: بەڵام لە بەرامبەر دەنەدانی سەربازیی ئێران، ئامادەی هەڵمەتی تۆڵەئەستێنانەیشین.
بۆڵتۆن هەروەها بە ئاماژە بە ڕیزبەندیی ئێران و ئەمریکا و "پڕ مەترسی و ناپێشبینی گەرانە" وەسف کردنی ئەو دۆخە، وتی: ئێران بە پێی ستراتژیی ئەمنی نیشتمانی ئەمریکا یەکێکە لە ٤ هەڕەشەی سەرەکی و دەبێ دڵنیا بین کە توانستی کۆنتڕۆڵ و پێشگری لەو هەڵمەتانەمان هەیە کە وەک هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریکا و بازاڕی جیهانی وێنا دەکرێن.
ناوبراو پاگەندەشی کرد کە ئێران بە گومان کردن لە ئیرادەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، توشی هەڵەیەکی گەورە دەبێ.
بۆڵتۆن لە درێژەی ئیدعاکانی خۆی وتیشی: سەبارەت بە مەترسییەکانی سوپای قودس و ئۆپەراسیۆنگەلی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران و هەروەها هێزەکانی سەر بەوان لە عێراق و یەمەن زۆر نیگەرانین. ئەو گرووپانە هەڕەشەن بۆ سەر بازرگانی لە دەریای ناوەڕاست و ئامانجگەلێک لە عەرەبستان و هەروەها بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکی و جیهازاتی ئێمە لە عێراق، کەنداوی فارس، دەریای عەمان و ئەفغانستان.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: سوپای قودس و ئیتلاعاتی ئێران خەریکی ئامادەکاری بۆ هێرش لە دژی ئەو ئامانجانە بە شێوەیەکن کە نکۆڵی لێ بکرێت و شوێن پێی تاران نەدۆزرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە