ئەمریکا خۆی خۆی لە ناو دەبات / هەژمۆنیایەک کە لە دوو ساڵدا لە ناوچوو

فەرید زەکەریان لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری "فارێن پاڵیسی"بڵاوی کردۆتەوە، ڕووانیویەتییە مێژووییەک لە هەڵەگەلی سەرۆکانی کۆشکی سپی و هۆکارەکانی دابەزینی هێژمۆنیای دەسەڵاتی ئەمریکا لە جیهان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: "فەرید زەکەریا" کارناسی پرسی سیاسی و پێشکەشکاری کەناڵی CNN، نووسی: لە دوو ساڵی ڕابردوودا هێژمۆنیای ئەمریکا لە ناو چووە. سەرجەم مێژووی هێژمۆنیای ویلایەتە یەکگرتووەکان بریتییە لە ماوەیەکی کورت خایەن و پڕ هەڕوهەنگامەی نزیک بە سێ دەیە کە بە دوو قۆناغدا دابەش دەبێت: قۆناغی دەسپێک کە هاوکاتە لە گەڵ ڕووخانی دیواری بەرلین لە ساڵی ١٩٨٩ و قۆناغی کۆتایی یان نزیک بە کۆتایی لە دوای شەڕی ٢٠٠٣ی عێراق.

ئێستە پرسیار ئەوەیە کە ئایا کۆتایی زاڵبوونی بەرچاوی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئەنجامی هۆکارگەلی دەرەکی بووە، یان واشنتۆن بە هۆی خووخەدە و کرداری دزێۆی واشنتۆن بووە؟ ئەوە پرسیارێکە کە مێژوونووسان ساڵانێکی زۆر دەبێ وەڵامی بۆ بدۆزنەوە. بەڵام لە ئێستادا ئاورێک دەدەینەوە لە کات و بەڵگەکانی بەردەست بۆ لێکدانەوەی ئەو پرسە.

لەو کاتەدا هێزی بنەمایی قوول لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا هەبوون کە بێ بەزەییانە لە دژی هەر کام لەو گەلانەی خاوەن هێزێکی زیاتر بوون، تێدەکۆشان. بەوەشەوە، سەبارەت بە ئەمریکا یەکێک لەو شێوازانەی کە خود واشنتۆن دەستی تێدا بووە، لە ناو بردنی هێژمۆنیا، کەڵک ئاوەژۆیی لە دەسەڵات، دۆراندنی هاوپەیمانان و بەجەربەزەتر بوونی دوژمنان بووە. لە ئێستادا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ژێر فەرمانی ترامپ پێدەچی بەرژەوەندی و لە هەمان کاتدا ئیمانی خۆی بە ئایدیاکان و ئامانجگەلێک کە سەلمێنەری سێ دەیە ئامادەبوونی نێودەوڵەتیی بوون، لە دەست داوە.

ئەستێرەیەک لە دایک دەبێ

هێژمۆنیای ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەردەمی دوای شەڕی سارد، ڕووداوێکی بێ هاوتایە کە مرۆڤ لە دوای ئیمپراتووریای ڕۆمەوە نەبینیوە. نووسەرانێکی زۆر لە ساڵی ١٩٤٥ەوە باسیان لە "هەڵاتنی ئەمریکی" کردووە، بەلام سەردەمی دوای شەڕی دووهەمی جیهانی تەواو جیاوازە لە سەردەمی دوای ١٩٨٩. تەنانەت پاش ساڵی ١٩٤٥، لە بەشێکی بەربڵاوی جیهان، فەڕەنسا و بەریتانیا هێستا خاوەن ئیمپراتووریای فەرمی بوون و بەو پێیە بڕەوی تایبەت بە خۆیان بووە.

زۆر زوو یەکێتی سوفیەت وەک ڕکابەرێکی جیدی لە بەرامبەر ئەمریکا دەرکەوت و پێگەی ئەمریکای لە جێ جێی جیهان بردە ژێر پرسیارەوە. لە بیرتان نەچی کە چەمکی "جیهانی سێهەم" سەرچاوە لە دابەشکاریی جیهان بە سێ جیهان دەگرێت کە بریتین لە جیهانی یەکەم واتە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەورووپای رۆژئاوا، جیهانی دووهەم واتە وڵاتانی کۆمۆنیستی و جیهانی سێهەم واتە شوێنەکانی دیکەی جیهان. لەمناوە لە هەر جێیەکی جیهان لە پۆلانداوە تا چین هەموو چاویان لە ئەمریکا بوو.

بەو پێیە "مارگارێت تاچێر" سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی بەریتانیا، لە ساڵی ١٩٩٠دا لای وابوو کە جیهان بە سێ دەڤەری سیاسیی ژێر کاریگەری دۆلار، یەن و مارکی ئەڵمانیا دابەش دەبێت. چوار ساڵ دواتر "هێنری کیسینجێر" لە کتێبی "دیپلۆماسی"دا سەرهەڵدانی قۆناغی چەند جەمسەریی نوێی پێشبینی کرد.

گۆڕەپانی هەڵبژاردنی ١٩٩٢ پڕاوپڕ بوو لە هەستی لاوازی و ماندوویی ئەمریکییەکان. شەڕی سارد کۆتایی پێ هاتبوو و لەمناوە ئەڵمانیا و ژاپۆن بەشێک بوون لە وڵاتانی سەرکەوتوو و وەک "پاڤێڵ تێسۆنگاس" دەیوت وەڵاتانی ئاسیایی قسەیان لە "سەدەی ئەقیانووسی ئارام" دەکرد.

بەڵام لەمناوە پرسێکی ئاوارتە بوو؛ وتارێکی پێشەنگانە کە لە لایەن "چارڵز کراوتهامێر" لە ساڵی ١٩٩٠ لە واشنتۆن پۆست لە ژێر ناوی "کاتی تاک جەمسەری" بڵاو بۆوە. بەڵام تەنانەت ئەو ڕووانینە سەرکەوتووانە بە ئەمریکاش لە پێناسەی خۆیدا سەلمێنەری بەرتەسک بوونی ئەو قۆناغەیە.

ناوبراو پێشبینی کرد کە لە زەمانێکی زۆر کورتدا، ئەڵمانیا و ژاپۆن وەک دوو زلهێزی ناوچەیی سەر هەڵدەدەن و سیاسەتی دەرەکی خۆیان سەربەخۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەگرنە بەر. بڕیاردەرانی سیاسی پێشوازیان لە کەمڕەنگ بوونی دەسەڵاتی تاک جەمسەری (کە پێیان وابوو بە زوویی ڕوو دەدا) کرد.

لە ساڵی ١٩٩١ لە گەڵ دەسپێکی شەڕەکانی باڵکان "ژاک پووز" سەرۆکی ئەوکاتی ئەنجومەنی ئەورووپا وتی: کاتی ڕۆڵ گێرانی ئەورووپا گەیشتووە. بە وتەی ئەو قەیرانی یۆگۆسلاڤی کێشەیەکە کە دەبوو لە لایەن ئەورووپییەکانەوە چارەسەر بێت، چونکە وڵاتێکی ئەورووپییە و هیچ دەروەستی بە ئەمریکاوە نییە. بەڵام دواتر دەرکەوت کە تەنیا ویلایەتە یەکگرتووەکانە کە بە هێزی خۆی دەتوانێ دەستێوەردانی کارا لەو قەیرانەدا بکا و چارەسەری بکات.

لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، کاتێک دەگەینە کۆتایی دەیەی ١٩٩٠ و ئابوورییەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا بەرەوڕووی قەیرانی دارایی دەبن، تەنیا ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو کە توانی بۆ جارێکی دیکە سیستەمی دارایی جیهان سەقامگیر بکا و بە یامەتی ماڵی ١٢٠ ملیارد دۆلاری بە وڵاتانی زیان پێگەیشتوو، ئەو قریرانە چارەسەر بکات. لە دوای ئەو هەنگاوە گۆڤاری تایم وێنەگەلی سێ ئەمریکی بە ناوەکانی "ڕابێرت ڕووبین" وەزیری خەزێنە، "ئالێن گرینسین" سەرۆکی فیدراڵی ڕیزرۆ و "لارێنس سامێرز" جێگری وەزارەتی خەزێنە لە ژێر ناوی "کۆمیتەی رزگاری جیهان" لە ڕووبەرگی خۆیدا چاپ کرد.

دەسپێکێک بۆ کۆتایی

هەر وەک چۆن هێژمۆنیای ئەمریکا لە سەرەتاکانی ١٩٩٠ و لە کاتێکدا کە کەس ئاگاداری نەبوو، گەشەی کرد، لە کۆتایی ئەو دەیەشدا – ئەگەرچی خەڵکی قسەیان لە "گەلی زەرووری" یان "تاقە زلهێزی جیهان" دەکرد – هێزگەلێک سەریان هەڵدا کە بوونە هۆی لاوازبوونی. یەکەمین و گرینگترینی ئەو هێزانە چین بوو. ئێستا بە ئاشکرا دەبینین کە چین بە تەنیایی ڕکابەرێکی جیدییە بۆ واشنتۆن. بەڵام ٢٥ ساڵ لەوە پێس ئەو هێزە ئاشکرا نەبوو.

چین کە لە ساڵەکانی ١٩٨٠ گەشەی بە پەلەی خۆی دەست پێکرد، لە ئاستەکانی زۆر خوارەوە هەنگاوی هەڵێنا. وڵاتانێکی کەم توانیان ئەو رێگەیە زیاتر لە چەند دەیە درێژە پێ بدەن. ئەگەرچی ئەو وڵاتە وەک ئاوێتەیەکی بە هێز لە سەرمایەداری و لێنینیزم، کاتێک شۆڕشی گۆڕەپانی تیانمەن ڕووی دا، تزۆیک لاواز و شکێنەر وێنا دەکرا.

بە هیز بوونی چین درێژەی بوو و بووە هێزێکی نوێ لە بلووکی بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵات و زێدەخوازیی ئەمریکا. ڕووسیاش بەش بە حاڵی خۆی بە دەرچوون لە قۆناغێکی بێدەنگی و لاوازیی ساڵانی سەرەتایی دەیەی ١٩٩٠، وەک هێزێکی دووبارە کە خاوەن توانستی ئاستەنگ نانەوە و تێدەکەری بوو، سەری هەڵداوە.

بە دەرکەوتنی دوو ئەکتەری نوێ لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، جیهان هەنگاوی نایە ناو قۆناغێکی نوێی پاش ئەمریکی. ئەوڕۆکە هێشتا ویلایەتە یەکگرتووەکان بە هێزترین وڵاتی جیهانە، بەڵام لە جیهانێکدا کە لە لایەن دەسەڵاتانی جیهانی و ناوچەییەوە ئاپۆرە دەراوە و هەردەم – هەر وەک پێشتریش ڕووی داوە – ناچارە لە پاشەکشێ. 

هێرشەکانی ١١ سپتامبێری ٢٠٠١ و تیرۆریزمی ڕادیکاڵ ڕۆڵێکی دووپاڵەیان بوو لە دابەزاندنی هێژمۆنیای ئەمریکا. سەرەتا پێدەچوو ئەو هێرشانە بە قازانجی ئەمریکا بێ و ئەو وڵاتە بتوانێ دەسەڵاتی خۆی پێ تۆکمەتر بکات. لە ساڵی ٢٠٠١ کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە باری ئابوورییەوە بە تەنیایی گەورەتر لە ٥ ئابووریی گەورەی جیهان بوو، بڕیاری دا تێچووی بەرگریی ساڵانەی خۆی بە ڕادەیەک بەرز کاتەوە کە ٥٠ ملیارد دۆلار زیاتر لە تێچووی ساڵانەی پادشایی بەریتانیا بوو.

کاتێک کە ئەمریکا دەستێوەردانی لە ئەفغانستان کرد توانی هاوپەیمانییەک پێک بێت کە یەک لەوان ڕووسیا بوو. دوو ساڵ دواتریش سەرەڕای ناڕەزایەتی زۆر، دیسان توانسی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیی گەورە بۆ هێرش کردنە سەر عێراق پێک بێنێت. ساڵانی سەرەتایی ئەم سەدەیە خاڵی گوهەرین بۆ ئیمپراتووریای ئەمریکا بوو، کاتێک کە واشنتۆن هەوڵی دا هەزاران مایل دوورتر گەلانی بیانیی ئەفغانستان و عێراق سەرەڕای ناڕەزایەتی و هاوکاریی زۆرەملانەی بەشێکی دیکەی جیهان، ئاوەدان کاتەوە.

دۆخی عێراق بە تایبەت جیاوازتر بوو، چونکە ویلایەتە یەکگرتووەکان سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان لەشکەری بردە ئەو وڵاتە. سەرەتا ئەمریکا هەوڵی دا بۆ لە ناو بردنی چەک و چۆڵی کیمیایی عێراق ڕەزامەندیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەرگرێت، بەڵام کاتێک هەوڵەکەی بێ ئاکام بوو، ئەو ڕێکخراوەی وەلاوە نا.

بە گوێرەی دوکتۆریەنی ژێنڕاڵ "کالین پاوێل" کە لە کاتی شەڕی کەنداو سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا بوو، شەڕ لە ئەگەرێکدا پاساو دەدرا کە سەرچاوەگەلی نیشتمانی و ژیانی بکەوێتە مەترسییەوە. دەوڵەتی بووش پێداگر بوو کە بە ژمارێکی کەمی سەربازان دەتوانێ عێراق بگرێت و وتراوە کە عێراق تێچووەکانی شەڕ لە دژی خۆی بە ئەستۆ دەگرێت.

پاشان لە پڕدا لە بەغدا، ئەمریکا بڕیاری دا کە سیستەمی سیاسی عێراق بڕووخێنێت، چەک لە سوپا داماڵێت و بورۆکراسی وەلاوە بنێت و ئەوە بووە هۆی پاشاگەردانی و سەرهەڵدانی شۆڕش. هەر یەک لەو دۆخانە دەکرا چارەسەر بکرێت، بەڵام متمانە درا کە عێراق تووشت گەندەڵییەکی گەورە هاتووە.

پاش ١١ سپتامبێر واشنتۆن بڕیارگەلێکی گەورە و بەربڵاوی گرت کە بۆ هەمووان جێی نیگەرانی بوو. ئەمریکا خۆی لە مەترسییەویەکدا دەدی کە بۆ دەرباز بوون لێی پەنای بردبووە بەر هەموو کارێکی لە هێرش بۆ عێراق و خەرج کردنی تێچوویەکی لە ڕادەبەدەر بگرە تا بە کار هێنانی ئەشکەنجە. وڵاتانی دیکە، وڵاتێکیان دەدی کە جۆرێک تیرۆریزم ئەزموون دەکا کە ئەوان ساڵانێکە پێوەی گیرۆدەن و ئێستا وەک شێرێکی بریندار چنگ و ددان بە دەوروبەرییەکانی نیشان دەدا و خەریکی لە ناو بردنی هەموو هاوپەیمانان و نۆرمە نێودەوڵەتییەکانە.

"جۆرج دەبلیوو. بووش" لە دوو ساڵی سەرەتایی دەوڵەتەکەی زیاتر لە هەر دەوڵەتێکی دیکەی ئەمریکی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد (بێ گومان ئەو ڕیکۆردە ئێستا بە "دۆناڵد ترامپ"ـه). کرداری ئەمریکا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە سەردەمی حکوومەتی بووش بووە هۆی لە ناو چوونی دەسەڵاتی و ئۆتۆریتەی ئەخلاقی و سیاسیی ویلایەتە یەکگرتووەکان، چونکە هاوپەیمانانی دێرینی وەک کەنادا و فەڕەنسا خۆیان بەرەوڕووی ناوەڕۆک، ئەخلاق و شێوازێکی جیاوازی سیاسەتی دەرەکی دەبینیەوە.

News Code 26967

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =