پارکی ناودارانی کورد لە سنە دەکرێتەوە

پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: بە بۆنەی ڕێزلێنان لە ناودارانی کورد، پارکێکی تایبەت بە ناوی ناودارانی کورد لە سنە دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی کۆنگرەی ناودارانی کورد، بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پلان ڕێژی یەکەم کۆنگرەی ناودارانی کورد وتی: بە مەبەستی ڕێزگرتن و مانەوەی ناوی ناودارانی ئامادە لە ئەو کۆنگرە، جگە لە سەردیسی ئەو کەسایەتییە ناودارانە، پارکێکی تایبەت بە ناوی ناودارانی کورد لە سنە هاوکات لە گەڵ بەڕێوە چوونی ئەو ڕووداوە گەورە فەرهەنگییە دەکرێتەوە.

بەرپرسی یەکەم کۆنگرەی ناودارانی کورد زیادی کرد: لە ئەو کۆنگرە کە نمانەیەکی سەرەنج بە فەرهەنگ، زمان و وێژەی کوردییە، زۆربەی گەورە و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کورد لە بواری هونەر و زانست ڕێزیان لێ دەگیردرێت و بە شانازییەوە لە سنە کۆ دەبنەوە.

ناوبراو وێڕای جەخت لە سەر ئامادە بوونی خەڵک لە ئەو ڕووداوە فەرهەنگییە، وتی: بە مەبەستی کەڵک وەرگرتنی خەڵک لە ئەو بەرنامە گەورە فەرهەنگییە چەندین کۆنسێرتی مۆسیقی بە بەڕێوە بردنی ناودارانی بواری مۆسیقای کوردی لە ئاستی جیهانی لە هۆڵە گەورەکانی شاری سنە بەڕێوە دەچێت، هەروەها دوو شەو شێعر بە ئامادە بوونی شاعیرانی ناوداری کوردی جیهان لە ڕۆژانی بەڕێوە چوونی کۆنگرە، بەڕێوە دەچێت.

شیاوی باسە گەورەترین بەرنامەی فەرهەنگی و هونەری مێژووی پارێزگای کوردستان لە ژێر ناوی کۆنگرەی ناودارانی کورد بە هەوڵی مورادنیا پارێزگاری کوردستان و کۆمەڵی بەرپرسان و تێکۆشەرانی بواری فەرهەنگ لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ ی پووشپەڕ لە سنە بەڕێوە دەچێت.

News Code 26958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =