بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوڕۆ (شەممە ) مۆڵەتی بەری کرانی عێراق لە گەمارۆگەلی دژە ئێرانی ئەمریکای ٩٠ رۆژ درێژ کردەوە.
لەوبارەیەوە بەرپرسێکی باڵای عێراقی بە گڕانس پرێسی ڕاگەیاند: عێراق پاش دانوستانێکی دوور و درێژ لە گەڵ واشنتۆن بەر لە کۆتایی مۆڵەتی بەری کرانی پێشوو، توانی مۆڵەتی بەری کرانی ٩٠ رۆژی دیکە درێژ بکاتەوە و دەتوانێ بەردەوام بێ لە هاوردەی وزە لە ئێران.
بە پێی ئەو هەواڵ، بەری کرانی عێراق لە گەمارۆگەلی ئەمریکی لە دژی ئێران سێهەمین بەری کرانی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.
ئەو بەری کرانە بۆ عێراق زۆر گرینگە بە تایبەت کە گەرمای ئەو وڵاتە تاقەت پڕووکێنە.
بۆچوونی ئێوە