AP ١٣٩٨ جۆزەردان ٢١ ١٥:٣١

۳۳۱ هەزار تۆن کاڵا لە سنووری باشماخەوە هەناردەی عێراق کراوە

۳۳۱ هەزار تۆن کاڵا لە سنووری باشماخەوە هەناردەی عێراق کراوە

بەڕێوەبەری گومرۆکی کوردستان لە ترانزیتی ٣٣١ هەزار تۆن کاڵا لە ماوەی مانگەکانی خاکەلێوە و گولانی ئەوساڵ لە سنووری باشماخ هەواڵی دا و وتی: ئەو ئاستە لە هەناردە لە چاو ماوەی هاوشێوەی لە ساڵی ڕابردوو لە سەدا ٧ کێشی بەرزبۆتەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور بەڕێوەبەری گومرۆکی کوردستان ڕایگەیاند: ٣٣١ هەزار تۆن بە بایەخی ٧٧٨ ملیۆن دۆلار لە ماوەی مانگەکانی خاکەلێوە و گولانی ئەوساڵ لە سنووری باشماخی مەریوانەوە ترانزیت کراوە کە لەباری نرخەوە لە سەدا ٩ بەرزبوونەوەی بووە.

ڕەحمانی پوور ڕاشیگەیاند: ئاستی کاڵای هاوردە لەو ماوەیە بە نیسبەتی کاتی باسکراوە لە ساڵی رابردوو لە باری کێشەوە لە سەدا٦٠ و لە باری بایەخی دۆلارییەوە لە سەدا ٢ بەرز بۆتەوە.

ناوبراو گرینگترین کاڵاگەلی هاوردەی ئاڵمنیۆم و ماشینی میکانیکی، پاشماوەی پلاستیک و کەرەسەی کارەبایی ڕاگەیاند و وتی: گرینگترین وڵاتانی ئامانجی هاوردە بۆ پاریزگا وڵاتانی عێراق، سویسرا، ئیماراتی یەکگرتوو، ئەڵمانیا و نەمسایە.

News ID 26879

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha