بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری هابر ٧، بە پێی زانیارییەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا مەشق بە فڕۆکەوانە تورکەکانی بەرەی پێنجەمی شەڕکەری ئێف ٣٥ کە لە ئەمریکا درێژەی هەبوو هەر ئەو جۆرە کە لە نامەی چەند ڕۆژ پێشی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیاش هاتبووە ئاراوە، ڕاگیرا.
مایک ئاندرس، وتەبێژی پێنتاگۆن بە وتنی ئەو خەبەرە وتی: پەروەردەی گەشت بە ئێف ٣٥ بە فڕۆکەوانەکانی تورکیا ڕاگیرا. وەزارەتی بەرگری لە مەشق پێنەکردنی فڕۆکەوانە تورکەکان ئاگادارە.
ئەو لێدوانە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە پێشتریش ئەمریکا بڕیاری بە کردنە دەرەوەی ٤٢ سەربازی تورکیا کە لە ئاریزۆنا و فلۆریدا خەریکی مەشق بە ئێف ٣٥ بوون، دابوو.
بۆچوونی ئێوە