بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە یانەی میللەت، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە داهاتووی سیاسی دەرەکی وڵات بە ئاوردانەوە لە دۆخی ئێستای ناوچەیی و نێودەوڵەتی و سەفەری بەمزووانەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ تاران، وتی: داهاتووی سیاسەتی دەرەکی ئێران درێژەی سیاسەتی لۆژیکی و ژیرانەی کۆماری ئیسلامییە.
وەزیری دەرەوە ڕوونی کردەوە: ئێمە لەو سیاسەتەدا هیچ نیگەرانی گفتوگۆ لە گەڵ وڵاتای دۆست و وڵاتانێک کە پەیوەندیمان لە گەڵیاندا بووە، نییە و لەو ڕووەوە لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتی ژاپۆنیش گفتوگۆ دەکەین.
زەریف لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئێمە لە دانوستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕاستییەکان لێک دەدەینەوە و ڕوونی دەکەینەوە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چۆن دەتوانێ دەسکەوتەکانی بەرجام بپارێزێت.
وەزیری دەرەوە لە کاردانەوە بە لێدوانی هەندێ کەس کە وتبوویان خەڵکی ئێران بۆ باشتربوونی دۆخی وڵات هیوایان بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنە، جەختی کرد: هیوای خەڵکی دەبێ بە خودا و توانستی خۆیان بێت.
Your Comment