ئێران وئەمریکا دەتوانن ڕاستەوخۆ و بێ ناوبژیڤان دانوستان بکەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئێران و ئەمریکا دەتوانن بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بێ ناوبژیڤان دانوستان بکەن.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماریا زاخاروا ستوبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێک بۆ "الجزیره" ڕایگەیاند: دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێویستی بە ئیرادەی سیاسی واشنتۆنە و دوو لایەن دەتوانن دانوستانی ڕاستەوخۆیان هەبێ و پێویستیان بە ناوبژیڤان نەبێ.

ڕاشیگەیاند: مسکۆ ئامادەیە لە پێناو کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی ناوچە، پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس بە کار بێنێت.

زاخاروا لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا سەبارەت بە هەواڵە بڵاوکراوەکان لە هەندێك لە میدیاکان لەبارەی پێشنیاری ئەمریکا و ئیسرائیل بە ڕووسیا بۆ بە فەرمی ناسینی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە بری دەرکردنی هێزەکانی ئێرانی لە سووریا، وتی: ئەو هەواڵانە نادروست و پێکەنین هێنەرن.

News Code 26811

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha