بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان کری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا ئەوڕۆ لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە لەو کاتەوە ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام) لە گەڵ ئێران کشاوەتەوە، گفتوگۆی لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی نەکردووە.
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لەوبارەیەوە بە کەناڵی ئەمریکیی CNBC ڕاگەیاند: لەو کاتەوە بڕیاری کشانەوە لە بەرجام ڕاگەیێندرا، من تەنیا لە گەڵ بەرپرسێکی ئێرانی گفتوگۆم کردووە.
جان کری وتیشی کە هەڵوێستی هەمبەر بە ئێران بە شێوەی گشتی ڕاگەیێندراوە و دیداری نافەرمی و نهێنیم لە گەڵ هیچ بەرپرسێکی ئێرانی نەبووە.
ڕاشیگەیاند: من وەزیری دەرەوەی ئێرانم تەنیا چەند خولەک پاش کۆنفڕانسی ئەمنیی مۆنیخ بینی، بەڵام هیچم بە ئێرانییەکان نەوتووە کە چ بکەن و چ نکەن. ئێستا ئەوە ئەرکی من نییە. مەگەر ئەوەی کە وەک هەمیشە ڕای گشتیم لەوبارەوە دەربڕی بێت.
شایانی باسە، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆمار و مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەوە پێش جان کرییان بە گفتوگۆی نهێنی لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی لە دوای کۆتایی دەوڵەتی ئۆباما تۆمەتبار کردبوو.
Your Comment