چەکی ئیمان هۆکاری سەرکەوتنی موسڵمانانە

وتاربێژی رێپێوانی رۆژی جیهانی قودس لە سنە ڕایگەیاند: چەکی ئیمان هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی موسڵمانان بە سەر جیهانی کوفر و ستەمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید عەلی فاتمی نیا نیوەڕۆی ئەوڕۆ (هەینی) لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانی قودس لە سنە ڕایگەیاند: ئەوڕۆ لە ئاستی جیهانی تەنیا چەکی ئیمان و خۆبەخشی دەتوانێ لە بەرامبەر دوژمنان مافی چەوساوان بپارێزێت.

ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بە چەکی ئیمان لە بەرامبەر کوفردا وەستا و ئەوڕۆش لە سای ئەو بابەتە لە تەشقی سەربەرزی و دەسەڵاتە و خۆی و دەسکەوتەکانی لە بەرامبەر دوژمناندا دەپارێزێت.

وتاربێژی رێپێوانی رۆژی جیهانی قودس لە سنە لە درێژەدا وتی: چەکی ئیمان ئەوڕۆ لە وڵاتانی چەوساوەی ناوچەشدا هاتنە گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانە و هەر بۆیە ڕژیمی زایۆنی هێشتاش لە بەرامبەر ورە و ئیمانی گەلی فەلەستین بە چۆکدا هاتووە و بەرەی بەرخۆدان بە دەسەڵاتی ئیمانەوە زایۆنییەکانی تێکشکاندووە.

حوجەتولئیسلام فاتمی بە ئاماژە بە ناونانی دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان بە رۆژی جیهانی قودس لە لایەن ئیمام خومەینی (رە) و پێشوازیی وڵاتان و گەلانی موسڵمان لەو نمانە مەزنەی بەرخۆدان هەمبەر بە داگیرکاران و سازبوونی ورەیەکی جیهانی لە نێوان موسڵمانان بۆ تێکشکاندنی داگیرکەران و زایۆنییەکان، بیری هێنایەوە: بەردەوام حەق بە سەر ستەمەدا سەردەکەوێت و بەرەی داگیرکاران بە کۆپاپۆر و جیهازاتەکانیان ناتوانن ئیمان و یەکگرتوویی موسڵمانان و بەرەی بەرخۆدان خەوشەدار بکەن.

ناوبراو ئامادەبوونی بەربڵاوی هەموو چینەکانی خەڵکی کوردستان لە رێپێوانی رۆژی جیهانی قودس نرخاند و وتیشی: ئەو ئامادەبوونە لە گۆڕەپاندا دەبێتە مایەی بە هێزتربوونی نیزامی ئیسلامی و بەرگری لە گەلانی چەوساوەی ناوچە.

News Code 26743

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =