ڕێبەرانی ئێران مل کەچی ترامپ نابن

سەرۆکی پێشووی رێکخراوی سیخوڕی ئەمریکا(سیا) لە کۆبوونەوەی خۆی لە گەڵ نوێنەرانی کۆنگرێس رایگەیاند کە ڕێبەرانی ئێران تەسلیمی گوشارەکانی ترامپ نابن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی بۆستۆن، دیمۆکراتەکانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا شەوی ڕابردوو میوانداری جان برنان سەرۆکی پێشووی رێکخراو سی ئای ئەی، و وندی شرمەن لە بەرپرسانی پێشووی وەزارەتی دەرەوە کە لە دانوستانەکانی ئێران بەشداری هەبوو، بوون تا دەنگی ئەوانەی کە لە پێوەندی لە گەڵ گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان تاران و واشنتۆن بوون، ببیسن.

ئەو کۆبوونەوە لە پشتی دەرکە داخراوەکان بەڕێوە چوو، بەڵام هەواڵدەریی ئەسۆشەیتێد پرێس بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە زمانی برنانەوە نووسی: ئێران لە هەمان کاتدا کە دەیەوێت دووری بکات لە شەڕ، ڕێبەرەکانی مل کەچی ترامپ نابن.

وندی شێرمەنیش لە ئەو کۆبوونەوە هۆشداریی داوە کە هەڵسوکەوتە نابەرپرسیارانەکانی دەوڵەتی ترامپ خەسار لە میانەڕەوەکان لە ناوخۆی ئێران دەدات.

News Code 26606

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =