بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم وەرزی لێکۆڵینەوەیی کۆنینەناسی تەپۆڵکەی کۆنی کۆشکەڵەی شارستانی سەقز بە مەبەستی هەڵکۆڵین بە مەبەستی ناسینەوەی سەردەمە فەرهەنگییەکان بە سەرپەرشتی تاهیر قەسیمی لە خاکەلێوەی ۸ ساڵ لەمەوپێشەوە دەستی پێکرد و ئێستاش لە حاڵی ئەنجامدایە.
بە پێی قسەکانی سەرپەرشتی گرووپی لێکۆڵەر، ئاکامە سەرەتاییەکانی ئەو وەرزە، بریتییە لە دۆزینەوە پاشماوە بەجێماوەکان لە دوو سەردەمی فەرهەنگی سەدەکانی میانەی ئیسلامی و سەردەمی مێژوویی کە بۆ دیاری کردنی مێژووە ڕاستەقینەکەیان ئەبێ تاقی کردنەوەی دیاری کردنی ساڵ ئەنجام بدرێت.
قەسیمی زیادی کرد: پێکهاتە دیاری کراوەکان لە سەردەمی ئیسلامی نیشاندەری شوێنەوارە گوند نشینییەکان بووە و لە سەردەمی مێژووییش پێکهاتەیەکی گڵی(خشتی) دەرکەوتووە.
ناوبراو وتیشی: بەرنامەی لێکۆڵینەوەیی کۆنینە ناسی تەپۆڵکەی کۆشکەڵە، یەکەم پڕۆژەی لایەنگاری لە ئەو شارستانەیە کە دەتوانێت زانیاری بەنرخ بخاتە بەردەستی لێکۆڵەران و بەشێک لە خشتەی مێژوویی ناوچەکە دیاری بکات. لەم پێوەندیدا بۆ پاراستن و ناساندنی ئەو ئاسەوارە بەنرخە هەماهەنگی پێویست لە گەڵ ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاری کوردستان ئەنجام دراوە.
Your Comment