دۆزینەوەی ئاسەواری نەژیارڤانی سەردەمی ئیسلامی  و مێژوویی لە سەقز

یەکەم وەرزی لێکۆڵینەوەی کۆنینەناسی لە تەپۆڵکەی کۆنی کۆشکەڵەی شارستانی سەقز بووە هۆی دۆزینەوەی ئاسەواری نەژیارڤانی سەردەمی مێژوویی و ئیسلامی لە ئەو تەپۆڵکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم وەرزی لێکۆڵینەوەیی کۆنینەناسی تەپۆڵکەی کۆنی کۆشکەڵەی شارستانی سەقز بە مەبەستی هەڵکۆڵین بە مەبەستی ناسینەوەی سەردەمە فەرهەنگییەکان بە سەرپەرشتی تاهیر قەسیمی لە خاکەلێوەی ۸ ساڵ لەمەوپێشەوە دەستی پێکرد و ئێستاش لە حاڵی ئەنجامدایە.

بە پێی قسەکانی سەرپەرشتی گرووپی لێکۆڵەر، ئاکامە سەرەتاییەکانی ئەو وەرزە، بریتییە لە دۆزینەوە پاشماوە بەجێماوەکان لە دوو سەردەمی فەرهەنگی سەدەکانی میانەی ئیسلامی و سەردەمی مێژوویی کە بۆ دیاری کردنی مێژووە ڕاستەقینەکەیان ئەبێ تاقی کردنەوەی دیاری کردنی ساڵ ئەنجام بدرێت.

قەسیمی زیادی کرد: پێکهاتە دیاری کراوەکان لە سەردەمی ئیسلامی نیشاندەری شوێنەوارە گوند نشینییەکان بووە و لە سەردەمی مێژووییش پێکهاتەیەکی گڵی(خشتی) دەرکەوتووە.

ناوبراو وتیشی: بەرنامەی لێکۆڵینەوەیی کۆنینە ناسی تەپۆڵکەی کۆشکەڵە، یەکەم پڕۆژەی لایەنگاری لە ئەو شارستانەیە کە دەتوانێت زانیاری بەنرخ بخاتە بەردەستی لێکۆڵەران و بەشێک لە خشتەی مێژوویی ناوچەکە دیاری بکات. لەم پێوەندیدا بۆ پاراستن و ناساندنی ئەو ئاسەوارە بەنرخە هەماهەنگی پێویست لە گەڵ ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاری کوردستان ئەنجام دراوە.  

News Code 26592

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =