بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنجێگت، ناسا پاش ڕاگەیاندنی بەرنامەی دۆزینەوەی مانگ بە ناوی ئارتمیس لە هەوڵەکانی خۆی بۆ داهێنانی سیستەمێکی نیشتنەوەی مرۆڤ لە سەر مانگ هەواڵی داوە.
لە هەمان پێوەندیدا رێکخراوی کەش پێویی ئەمریکا (ناسا) لە گەڵ ١١ کۆمپانیای کەرتی تایبەتی گەردوونی لەوانە سپەیس ئیکس و بلواوریجین ڕێککەوتنێکی واژۆ کردووە تا خوێندنەوەکان لە سەر چێ کردنی لەندرێک بە توانای گواستنەوەی کەش پێوان بۆ سەر مانگ ئەنجام بدەن و نموونە سەرەتاییەکانی چێ بکەن.
ناسا بە گشتی بوودجەی ٤٥.٥ ملیۆن دۆلاری دەداتە ئەو کۆمپانیاگەلە تا لە ٦ مانگی داهاتوو لە ژێر ناوی پڕۆژەی " تەکنۆلۆژیا گەردوونییەکانی داهاتوو بۆ بەرنامەی هاوبەشی دۆزینەوە" چالاکی بکەن.
ئەو ڕێکخراوە هیوادارە ئاوەها هەوڵێک ببێتە هۆی گەشەی سیستەمی نیشتنەوەی مرۆڤ لە سەر مانگ. ئەو سیستەمە بریتییە لە ئامێری گواستنەوەی کەشپێوان کە بە بەکارهێنانی وێستگە خولگەییەکانی مانگ بە ناوی گەیت وی یارمەتی کەشپێوەکان دەدات تا بچنە خولگە.
چەند ڕۆژ پێش دەوڵەتی ئەمریکا بوودجەی دارایی ٢٠٢٠ ی چاکسازی کرد کە بە پێی ئەوە ١.٦ ملیار دۆلار بە بوودجەی ١٠.٧ ملیار دۆلاری ناسا بۆ ناردنی کەشپێوان لەوانە یەکەم کەشپیوی ژن بۆ مانگ تا ٢٠٢٤ ی زایینی زیاد دەبێت.
ئەو پڕۆژە کە ئارتمیس ناویەتی بەشێک لە هەوڵێکە کە کەشپێوان دەباتە جەمسەری باشووری مانگ.
بۆچوونی ئێوە