جێفری کارلینێر مامۆستای زانکۆی بۆستۆنی ئەمریکا لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە بڕیاری جێبەجێ کرانی گەمارۆگەلی هاوپەیوەند بە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە ڕایگەیاند: ئامانج لەو گەمارۆیانە زەخت خستنە سەر ئێران بۆ کەمکردنەوە و ڕاگرتنی ڕەوتی چالاکییەکان و پاڵپشتیی لە هاوپەیمانانی لە سووریا، یەمەن، لوبنان و ڕەنگە عێراق بێت.
کارلینێر هەروەها لەبارەی ڕۆڵی عەرەبستان و ئیمارات بۆ قرەبووکردنەوەی کەمایەسیی نەوتی جیهانی لە ئەگەری گەمارۆی یەکجاریی نەوتی ئێران، وتی: ئەو ندوو وڵاتە ڕەنگە دەفرایەتی پێویستیان بۆ قەرەبووکردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران ببێت و ئەگەر ئەوان ئەو کارەش نەکەن، نرخی نەوت پاش دوا ڕاگەیاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا یەگجار دەچێتە سەرێ.
ناوبراو لە درێژەدا ڕووانییە دووبەرەکیی ترامپ و تیمی جان بۆڵتۆن هەمبەر بە ئێران و ڕوونی کردەوە: بێ گومان جان بۆڵتۆن و مایک پەمپێئۆ حەز بە گرتنەبەری سیاسەتی زەختتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی لە دژی وڵاتانی وەک کۆریای باکوور، ڤێنزۆئێلا و ڕووسیا دەکەن و لەوبارەیەوە پێش ترامپیش کەوتوون.
ڕەنگە ئەوان هەر بەوجۆرە و زیاتر لە ویستی ترامپ، حەز بە گوشاری زیاتر خستنە سەر ئێران دەکەن. ئەگەرچی ئەو بابەتە تەواو ڕوون و ئاشکرا نییە. بەڵام ڕاست وایە کە ترامپ حەز بە دانوستان لە گەڵ ئێران دەکات و بەو پێیە ئەگەری دانوستانی دوو وڵات هەیە.
بۆچوونی ئێوە