بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولهاسی حەکیم، کەسایەتی نزیک لە نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی کاردانەوەی بە هەواڵێکی ڕۆژنامەی قەتەری ئەلعەرەبی جەدید نیشان دا.
ئەو ڕۆژنامە دوێنێ لە هەواڵێکدا پاگەندەی ئەوەی کردبوو کە ئایەتوڵڵا سیستانی لە ڕێگای "عەبدولهادی حەکیم "ەوە پەیامێکی بۆ ڕێبەرانی سیاسی عێراق ناردووە و وتوویەتی لە ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئەمریکا بێ لایەن بن.
عەبدولهادی حەکیم لە توویتێدا ڕایگەیاند کە هیچ پەیامێکی ئایەتوڵڵا سیستانی بۆ هیچ ڕێبەر و بەرپرسێکی عێراقی نە گواستووەتەوە و لە دیداری لەگەڵ مەرجەعە باڵاکانی شیعە قسەی سیاسیان نەکردووە.
Your Comment