بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاش هەڵوەشاندنەوەی لەناکاوی سەفەرەکەی بۆ ئەڵمانیا شەوی رابردوو لە سەفەرێکی لەناکاودا گەیشتە بەغدا و لە گەڵ عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.
پەمپێئۆ لە ڕێگای سەفەرەکەی بۆ بەغدا سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو سەفەرە بە هەواڵنێرانی وت: دەمەوێت لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە قسە بکەم تا دڵنیایان بکەمەوە کە عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و بە سەروەری نەتەوەیی دەمێنێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پرسیاری هەواڵنێرانی سەبارەت بە هۆکاری گۆڕانی لەناکاوی بەرنامەی سەفەرەکەی بێ وەڵام هێشتەوە. ناوبراو دیسان پاگەندە بێ بنەما و بنەڕەتەکانی خۆیی سەبارەت بە ئەوەی کە ئێران دەیەوێت هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دووپات کردەوە و وتی کە ئاوەها کارێک کاریگەری دەکاتە سەر عێراقیش.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەفەری خۆی ئاگادار کردووەتەوە و ترامپ داوای لێکردووە کە چەند پەیامێک بگەیێنێتە بەرپرسانی عێراقی.
ناوبراو پاگەندەی کرد: پەیامی سەرەکی ئەوەیە: ئێمە دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە عێراق لە دۆخێکدا کە هەیە، پێوەندی لە گەڵ ئێمە و هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە تۆکمە دەمێنێتەوە.
بۆچوونی ئێوە