بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتنی بە مسکۆ، وتی: ئەمریکا هەوڵی دا وەستانێک بخاتە ڕەوتی کار کردن بە بەرجام.
وتیشی: ئێران بە ئاگاداری لە سیاسەتی ئەمریکا سەبووری کرد و بە ئارامی مامەڵەی لەگەڵ ئەم کارەدا کرد بەڵام بە داخەوە یەکێتی ئەورووپا و دیکەی ئەندامانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ، توانای وەستان لە بەرانبەر گوشارەکانی ئەمریکایان نەبوو. هەربۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران وای بە باش زانی کە هەندێ لە پابەندی و بەڵێنەکانی لە بەرجام چی دیکە جێبەجێ نەکات.
جەختیشی کرد: پێشتر لەو ڕێکەوتنە ناڤۆکیەدا ئەو مافەمان پێدرابوو کە ئەگەر بی بەڵێنی کرا بەرانبەرمان ئێمەش بتوانین هەندێ خاڵی ئەو ڕێککەوتنە ناڤۆکییە جێبەجێ نەکەین.
Your Comment