یەکێتی ئەورووپا گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانی ئیدانە کرد

٣ وڵاتی ئەورووپی لایەنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەروەها یەکێتی ئەورووپا گەمارۆ نەوتی و ناڤۆکییەکانی ئەمریکا دژی ئێرانی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، سێ وڵاتی لایەنی بەرجام و یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ شەممە گەمارۆ نەوتی و ناڤۆکییەکانی ئەمریکا دژی ئێرانیان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕۆیتێرز، وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و هەروەها یەکیتی ئەورووپا لە بەیاننامەی هاوبەشی خۆیان لەم بارەوە ڕایانگەیاند: بە نیگەرانی و داخەوە بڕیاری ئەمریکا لە سەر درێژ نەکردنەوەی بەری کردنەکان لە بواری بازرگانی نەوت لە گەڵ ئێرانمان لێک دایەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا لەم دواییەدا بەری کردنەکانی کڕینی نەوت لە ئێرانی درێژ نەکردەوە و هەڕەشەی لە کڕیارانی نەوت لە تاران کردووە.

لە هەمان پێوەندیدا، ئەمریکا بەرەبەیانی شەممە بڕێک لە بەری کردنەکانی هەڵوەشاندەوە تا لە سێهەم هەوڵی دوژمنانەی خۆی لە یەک مانگی ڕابردوو، گوشارەکان لە سەر دەوڵەتی ئێرانی زیاد کردبێتەوە و دیسانیش لە ڕێگای بەڕێوە بردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لا بدات.

شیاوی باسە واشنتۆن لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو، بەری کردنەکانی بواری گەمارۆ نەوتییەکانی ئێرانی هەڵوەشاندەوە لە حاڵێکدا کە ماوەیەک لەمەوپێشیش، سوپای پاسدارانی خستە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەرەکییەکانەوە.

ئێستا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت گواستنەوەی ئۆرانیۆمی پیتێندراو بۆ دەروەی ئێران لە بەرانبەر ئۆرانیۆمی سروشتی گەمارۆ دەدرێت.

بە پاگەندەی مورگان ئورتاگس وتەبێژی وەزاەرتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو کارە بە ئامانجی ناچاە ر کردنی ئێران بە کۆتایی هێنانی بە بەرهەم هێنانی ئۆرانیۆم بە ئاستی پیتاندنی کەمتر.

نابراو لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی زیادی کرد: ئێران ئەبێ هەموو چالاکییە ناڤۆکییە هەستیارەکانی خۆی لەوانە پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕابگرێت و ئەمریکا توانای قبووڵ کردنی بەردەوام بوونی پیتاندنی نییە.

ئێران دەتوانێت ٣٠٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆمی کەمتر پیتێندراو بەرهەم بهێنێت و پێشتریش، دەیتوانی زیادەی ئەوە لە دامەزراوەکانی نەتەنزەوە بگوازێتەوە بۆ ڕووسیا.

ئەمریکا هەروەها یارمەتی بە پەرەپێدانی هێزگەی بووشێهریشی گەمارۆ دا. ئەو کۆمەڵە ئێستا یەک ڕاکتۆری بەرهەمی رووسیای هەیە لە حاڵێکدا کە بە پێی ڕیککەوتنێک کە لە ٢٠١٤ ئەنجام بوو؛ بڕیار درا ڕووسیا ٨ ڕاکتۆری تریش چێ بکات.

News Code 26344

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =