پێکدادانی ئێران و ئەمریکا ڕوو نادات / ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان زاغری ناگرێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ میدیایەکی ئینگلیزی بە ئاماژە بە گۆڕانکارییە هاوپەیوەندەکان بە کەنداوی فارس، پێکادانی سەربازی لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکای بە نامومکین زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ ئیندیپێندێنت، سەبارەت بە شیمانەی پێکدادان لە کەنداوی فارس ڕایگەیاند: جموجۆڵ و ڕووداوەکانی ناو کەنداوی فارس و تەنگەڵانی هورمۆز دەتوانێ شەڕ و پێکدادانی بە دواوە بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا ئاماژەی بە هاتنی نایاسایی دوو پاپۆرەی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ ناو ئاوەکانی ئێران لە ژانڤیەی ٢٠١٦ کرد کە لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیر کران و ئەوکات بە هۆی کۆریدۆرێکی پەیوەندیی ئەو لە گەڵ جان کەری هاوتای ئەمریکیی، دوو لایەن کۆنتڕۆڵی دۆخەکەیان بە دەستەوە گرت و پێشگریان کرد لە هەڵگیرسانی هەر جۆرە شەڕ و پێکدادانێک.

زەریف هەروەها سەبارەت بە ئاڵوگۆریی زیندانییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕوونی کردەوە: خاوەن ڕاسپاردەی ئەنجام دانی ئەو هەنگاوە بۆ هەندێک لە زیندانییەکانە و بریتییە لە زیندانییەکانی ئەمریکا لە ئێران و ئەو زیندانییە ئێرانیانەی کە بە هۆی پێشێل کردنی گەمارۆکانی ئەمریکا لەو وڵاتەدا زیندانی کرا.

زەریف جەختی لەوەش کرد کە ئەو ئاڵوگۆڕییە زیندانییە ئەورووپییەکانی وەک نازەنین زاغری هاووڵاتیی بەریتانی – ئێرانی ناگرێتەوە.

News Code 26315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =