بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئینێر فەکس، سێرگەی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: هیچ گومانێکمان لە ئەوە نییە کە ئێران پێبەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ساڵی ٢٠١٥ بووە؛ بەڵام لە ئەوە نیگەرانین کە تاران ناتوانێت سوود ببات لە ئەو ڕێککەوتنە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا درێژەی دا: سەرەڕای بەڕێوە بردنی تەواوی بەڵێنەکانی ئێران لە بەرجام کە تا ئێستا چەندین جار لە لایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیشەوە پشت ڕاست کراوەتەوە، کارەکانی ئەمریکا تا ئێستا ڕێگری کردووە کە تاران سوود ببات لە بەرجام.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: کارەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ئایاساییە. بە پێی بەرجام کە بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان فەرمی و یاسایی بووەتەوە، وڵاتانی جیهان مافیان هەیە لە گەڵ ئێران دانوستانی ئابووریان هەبێت.
Your Comment