بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا لە کۆبوونەوەی ئاسایشی مسکۆ جەختی کرد: هەڵسوکەوتەکانی ئەمریکا پاوەجێیی لە ناو دەبات و بە واتای هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی جیهانە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامەکەی خۆی بۆ هەشتەمین کۆنفڕانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە مسکۆ لەم بارەوە وتی: کارەکانی ئەمریکا دەبێتە هۆی لەناوچوونی سەقامگیری و بە واتای مەترسیەک بۆ سەر ئاسایشی جیهانە و بڕێک گوشاری ئابووری و سیاسی دژی وڵاتەکان دەسەپێندرێت کە دژایەتیان هەیە لە گەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان.
پووتین لە درێژەدا وتی: سەرەڕای شکستی بەربڵاوی تیرۆریزم، سەرکەوتن بە سەریان دا هێشتا دوور لە چاوەڕوانییە.
Your Comment