ئەورووپا پاڵپشتی لە پەکەکە و جەماعەتی گولەن دەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنەی لە هەڵسوکەوتی ڕۆژاوا لە شێوازی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم گرت وتی: پاڵپشتی ئەورووپا لە پەکەکە و جەماعەتی گولەن کارێکی باش نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی هابرتورک، مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ دیدیە ڕیندرز، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی بەلژیکا بە ڕەخنە لە کردەوەی ڕۆژاوا سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وتی: هەڵسوەوتی ئەورووپا لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم دوو فاقەیە. بەداخەوە برێک لە دادگاکان لە بەلژیکا پاڵپشتی لە پەکەکە دەکەن.

وتیشی: شتێک دادستێن دەیڵێت و ئەوەی کە دادوەرەکان ڕایدەگەیێنن زۆر جیاوازە. دادستێن بەردەوام باس لە ناوی پەکەکە لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە دەکات بەڵام بەداخەوە ئەو دەستە لە دادوەرانەی کە بەرەو لای لایەنە سیاسییەکانی کێشراون هەڵسوکەوتیان جیاوازە.

ناوبراو لە درێژەدا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەبێ لە سەر پرسی تیرۆریزم زۆر هەستیارانە هەڵسوکەوت بکرێت وتی: پاڵپشتی ئەورووپا لە پەکەکە و جەماعەتی گولەن کارێکی باش نییە. تەنانەت بڕێک لە وڵاتە ئەورووپییەکان و ئەمریکا لە برێک لە ئەندامانی جەماعەتی گولەن لە وڵاتانی سێهەم پاڵپشتی دەکەن و تەنانەت مافی هاووڵاتیان پێدەدەن. ئەگەر بتوانین لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ڕاست هەڵسوکەوت بکەین و لە پاڵ هیچ گرووپێکی تیرۆریستدا نەبین؛ هێرشی کرایست چرچیش ڕووی نەدەدا و هەروەها هێرشی سریلانکا. ئێمە دژایەتیمان هەیە لە گەڵ تەواوی گرووپە تیرۆریستییەکانی جەماعەتی گولەن، پەکەکە، داعش، یەپەگە و ... و لە گەڵ هەموویانیش شەڕ دەکەین.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند: یەکێک لە گرینگترین پێوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکای خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە تا بە ئەمڕۆ پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە یەپەگەیە. ئێمە ڕەوتی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریا بە هاوکاری تورکیا- ئەمریکا دەبەینە پێشەوە. ئەمریکا ڕادەگەیێنێت کە دژی کردنەوەی کۆریدۆر لە لایەن یەپەگە لە سووریا. بەڵام هەر چەکێکی هێناوەتە سووریا  هەڕەشەیە بۆ سەر پاوەجێی سووریا و هەروەها ئاسایشی نەتەوەیی ئێمە.

News Code 26195

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =