هەر کارێک دوژمن تووڕە بکات باشە و دروستە

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە جەخت لەسەر پێویستی یەکگرتوویی هێزە چەکدارەکان و بە جوان وەسف کردنی برایەتی نێوان سوپا و ئەرتەش پاش کاری دزێوی ئەمریکاییەکان، وتیان: هەر کارێک کە دوژمن تووڕە بکات، باشە و دروستە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، فەرماندەکان و بەرپرسانی باڵای ئەرتەش و کۆمەڵێک لە فەرماندە و هێزەکانی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران کەمێک پێش ئێستا لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیدار و گفتوگۆیان کرد.

 ڕێبەری لەم دیدارەدا ڕایانگەیاند: ئەرتەش ئەمڕۆ کارامەتر لە هەمیشەیە و لە ڕەوتی یارمەتی گەیاندنی بە لافاو لێدراوەکانیش ڕۆڵی کاریگەر و بەرچاوی هەبوو.

ئەوەشیان وت کە پێویستە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ یەکگرتوویی نێوان هێزەچەکدارەکانی ئێران زیاتر تۆکمە بێتەوە و دەستی برایەتی لێدانی سوپا و ئەرتەش پاش هەنگاوی دزیوی ئەمریکاییەکان دژی سوپایان بە جوان نرخاند.

راشیانگەیاند کە هەرکارێک دوژمن تووڕە بکات، باشە و دروستە و لە بەرانبەردا هەر کارێک ببێتە هۆی بەهێزکردنی رۆحیەی دوژمن، دەبێ دووری لێبکرێت.

ڕێبەری هەروەها وتیان: هێزە چەکدارەکان هێمای هێزی نەتەوەیین و هەڵبەت لە زۆر وڵات دا تەنانەت لەو وڵاتانەی کە پاگەندەی ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن، هێزی چەکدار دەستوپەیوەندی دیکتاتۆرەکان بۆ بەگژداچوونی گەل، هەر وەکوو ئەوەی لەم ڕۆژانەدا لە پاریس دەبینرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ، هێزی چەکداریان لە لۆژیکی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی ، بە قەڵغانی ئەمن بۆ گەل وەسف کرد و زیادیان کرد: هێزی چەکدار لە کاتی شەڕدا لە بەرانبە هێرشی دوژمنەکان بە زانست و ئەزموون و گیان فیدایی ، هاتنە مەیدان و دوژمنیان بەزاند  و لە کاتی ئاشتیدا بە کارائامەیی و ئامادەیی تەواو، مایەی دڵنیایی و ئارامی و ئاسایشی گەلن، هەر بۆیە دوژمنەکان بۆ شێواندنی ئارامی خەڵک هێزە چەکدارەکان بە نیگەران نیشان دەدەن.

ڕێبەری بە ئاماژە بە ئامادە بوونی ناوچەیی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکان و  بەرەنگارییان لەگەڵ پیلانەکانی دوژمنان، ئەم پرسیارەیان هێنایە ئاراوە: ئەگەر ئەرتەش و سوپا نەدەهاتنە مەیدانی شەڕی داعش، ئەمڕۆ ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێ ئێمە چ دۆخێکیان بوو و کێ حکوومەتی تێیاندا دەکرد.؟

 زیادیشیان کرد: ئەگەرچی هەر کام لە وڵاتانی دیکەش بۆ بەرەنگاریی تیرۆریستان کاریان کرد بەڵام ڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئێران حاشا هەڵنەگرە و ئەمڕۆکە بەرەکەتی بوونی هێزە چەکدارەکان، جگە لە گەلی ئێران، بۆ وڵاتانی دیکەشە.

ڕێبەری شۆڕش جەختیان کرد: ئامانج لە قسە بێ بنەماکانی ئەمریکاییەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لاواز کردنی ڕۆحیەی گشتی خەڵکە و ئێستا ئەمریکا خۆی گیروودەی هەزاران میلیارد قەرز و کێشەی جۆراوجۆرە وپاش جەندین ساڵ لە لافاو و زریانی کارولینا تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەکان چارەسەر بکات و تەنیا بۆ لاواز کردنی رۆحیەی گەلی ئێران قسەی گەمژانە دەکات.

News Code 26094

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =