بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە میانەی سەفەرەکەی بۆ تورکیا لەگەڵ چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی بەڕێوەبرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەم کۆنفڕانسەدا ڕایگەیاند: ئێمە هەر چەشنە هێرشێکی تیرۆریستی دژی تورکیا ئیدانە دەکەین . بۆ ئێمە ئاسایش و ئەمنیەتی خەڵکی تورکیا زۆر گرینگە و لەم بوارەدا هاوکاری زۆر باشمان لەگەڵ وڵاتی دۆست و دراوسێمان واتا تورکیا هەیە.
زەریف هەروەها سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئاستانە بۆ لێکدانەوەی پرسی سووریا وتی: بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی ئاستانە لە شاری نوور سوڵتانی قەزاقستان ئەنجام بدرێت.
وتیشی: هیوادارین بە هاوکاری دۆستانی تورک و بەشداریی لایەنی سووری و ڕووسی و هەروەها ڕۆڵگێرانی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان قۆناغێک لە دانوستانەکاندا بەرەوپێشەوە بچین.
Your Comment