بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرلە ئانادۆڵۆ، ئەحمەد تورک ئەمڕۆ سەرەتا چووە دادگای ماردین و لەوێ مۆری شارەوانی لە دەزگای هەڵبژاردنەکان وەرگرت و دواتر چووە بینای شارەوانی شاری ماردین و دەستی بەکار کرد.
ئەحمەد تورک لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامە نوواسەکان وتی: "بۆ خزمەتکردنی خەڵك بە راسترین شێوە، بە هەموو توانامانەوە هەوڵ دەدەین. هەموو کارێک کە دەیکەین بە شەفافی و لەگەڵ خەڵكی خۆماندا بڵاوی دەکەینەوە. بۆ ئەوەی شایستەی خەڵک بین هەموو پێکەوە کار دەکەین".
ئەحمەد تورک وتیشی: هەوڵ دەدات شایستەی ماردینییەکان بێت و بەڵێنی دا چاوبخشێنێتەوە بەسەر ئەوەی کە تا ئیستا چی کراوە .
جەختیشی کرد کە بڕیاری داوە هەر کارێک بکات لەگەڵ خەڵکدا بەشی بکات و ئیدارەیەکی شەفاف و دادپەروەری بببێت.
Your Comment